هۆکارەکانی هەڵوەرینی قژ چین؟ چارەسەرەکان کامانەن؟



ئاساییە ڕۆژانە لە نێوان ٥٠ بۆ ١٠٠ تاڵە موو لەدەست بدرێت، بەڵام هەڵوەرینی قژ بە شێوەیەکی بەرچاو “بە یەکجار” یان دەرکەوتنی پەڵە لە سەردا هۆکاری هەیە، لەوانە:

  1. هۆکارەکانی بۆماوەیی

مێژووی خێزان گەورەترین هۆکارە کە هەڵوەرینی قژ دیاری دەکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی تەمەنت، تێبینی دەکرێت کە هێڵی موو لە پێشەوەی سەر پاشەکشە دەکات یان ناوچەی بازنەیی پێستی سەر فراوان دەبێت.

  1. گۆڕانی هۆرمۆنەکان

گۆڕانکاری لە ئاستی هۆرمۆنەکان لە پیاوان و وەستانی سوڕی مانگانە لە ئافرەتان، دەبێتە هۆی هەڵوەرینی قژ بۆ ماوەیەکی کاتی و لە تاجی سەرەوە دەست پێدەکات.

  1. قژ هەڵوەرین

نەخۆشییەکە هێرش دەکاتە سەر سیستەمی بەرگری تاڵەکانی قژ و لە هەندێک بەشی لەش ڕوودەدات، بەهۆی کەمی ئاسن و فشاری دەروونییەوە دروست دەبێت، قژهەڵوەرینی ناوچەیی دەتوانێت بگۆڕێت بۆ نەخۆشییەکی سیستماتیکی

  1. دەرمان

وەرگرتنی چارەسەری شێرپەنجە و هەوکردنی جومگەکان و کێشەکانی دڵ و خەمۆکی، هەموویان دەبنە هۆی هەڵوەرینی قژ.

  1. کەمی خۆراکی

نەگەیشتن بە ماددە خۆراکییە گونجاوەکان، لەوانەیە هۆکاری هەڵوەرینی قژ بێت

 

چارەسەر:

هیچ چارەسەرێکی کاریگەری سەلمێنراو نییە بۆ چارەسەرکردنی ڕووتانەوە یان هەڵوەرینی قژ، پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت ئەگەر ئاستی هۆرمۆنەکانت گۆڕا، هەروەها پابەندبە بە خۆراکی دەوڵەمەند بە پرۆتین و ئاسن، و واز لە خواردنی دەرمان بهێنە.

بەنووسراوێک داوا دەکرێت ڕێگە بگیرێت لە ناردنەوەی پەنابەرە عێراقییەکان
پێشت بەنووسراوێک داوا دەکرێت ڕێگە بگیرێت لە ناردنەوەی پەنابەرە عێراقییەکان
شەپۆلێکی بارانبارینی سەرتاسەری هەرێم دەگرێتەوە
دواتر شەپۆلێکی بارانبارینی سەرتاسەری هەرێم دەگرێتەوە
ەیوەندیدار