شەپۆلێکی بارانبارینی سەرتاسەری هەرێم دەگرێتەوە



کەشناسێک پێشبینی هاتنی شەپۆلێکی بارانبارین بۆ هەرێم دەکات و دەڵێت، ئەو ناوچانەی هاوسنوورە لەگەڵ باکور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەفر بارین دەیانگرێتەوە.

محەمەد کەلاری شارەزای کەشناسی بە( خەڵک )ی ڕاگەیاند، لە ڕۆژی یەکشەمە و دووشەمە و سێ شەمەی هەفتەی داهاتو بە هۆی هاتنی رێک شێ ناوچەکانی کوردستان ئاسمان لە دۆخی هەور و خۆر بۆ هەوری تەواو دەبێت وە ئەگەری دابارینی بە بڕی جیاواز هەیە ، بەڵام لە ڕۆژی پێنجشەممەدا شەپۆلێکی بارانبارینی سەرتاسەری هەرێم دەگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا،  لە پێنجشەمەی هەفتەی داهاتوو واتە ٧-٣-٢٠٢٤ شەپۆلێکی باران بارینی سەرتاسەری لەسەر هەرێم دەردەکەوێت وە بە ڕێژەی جیا ئەگەری بارانی باشی لێدەکرێت ، هاوکات پلەکانی گەرما بە نیمچە جێگیری دەمێننەوە و لەهەمان کاتیشدا وردە وردە شەختەو بەستنی شەوان و بەرەبەیان نامێنتت و بە پێی ڕۆژ کەشە زستانەییە ساردەکە ماڵ ئاوایی لە ناوچەکانمان دەکات ،

وتیشی، ئەگەری بەفر بۆ ناوچە شاخاویە سنوریەکان هەیە بە تایبەت ناوچەکانی کە هاو سنوورە لە گەڵ باکوری کوردستان و بەشێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، و رەنگە زیاتر سنوری پاریزگای هەولیر و دهۆک و بەشێکی راپەرین و سۆران بگریتەوە و بۆ ناوچەکانی دیکە بەو جۆرە نەبێت ، گەر کاریگەری دەریای سور زاڵتر بوو بەسەر شەپۆلەکەدا ئەوا بۆ ناوچەکانی سلێمانی و گەرمیان و کەرکوک و هەلەبجە و شارباژێر و بەشێکی راپەرین کاریگەرە و ناوچەکانی دیکە ئاسایی و مام ناوەندە.

هۆکارەکانی هەڵوەرینی قژ چین؟ چارەسەرەکان کامانەن؟
پێشت هۆکارەکانی هەڵوەرینی قژ چین؟ چارەسەرەکان کامانەن؟
دواتر قوباد تاڵەبانی لەگەڵ پلاسخارت کۆبووەوە
ەیوەندیدار