بەنووسراوێک داوا دەکرێت ڕێگە بگیرێت لە ناردنەوەی پەنابەرە عێراقییەکان



ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، بە نووسراو داوامان کردووە ڕێگە لە ناردنەوەی پەنابەرە عێراقیییەکان بگیرێت.

دارا سێکانیانی ئەندامی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، نووسراوێکی ئاڕاستەی وەزیری دەرەوەی حکومەتی عێراقی فیدراڵ دەکات، بەمەبەستی ڕێگەگرتن لە ناردنەوەی بە زۆری  پەنابەرانی ووڵاتانی هەندەران،

ئەو ئەندامە لە نووسراوەکەدا داوا دەکات، حکومەتی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکان بە ئەرکی خۆیان هەستن بەمەبەستی ڕێگە گرتن لە ناردنەوەی بەزۆری پەنابەرانی عێراقی بۆ عێراق لە ووڵاتانی هاندەران، چونکە پێچەوانەی مافەکانی مرۆڤ و لەهەمان کاتیشدا بڕیاری پەرلەمانی عێراق هەیە ، کە باس لەوەدەکات نابێت پەنابەرانی عێراقی بەزۆر بنێردرێنەوە بەبێ رەزامەندی خۆیان ئەمە پێشێلی بنەماکانی مافی مرۆڤە.

لە ماوەکانی ڕابردوودا بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپی بڕیاری ناردنەوەی پەنابەرانیاندا بۆ وڵاتەکانی خۆیان، هاوکات لەنێو ئەو بڕیارەشدا بەشێک لە پەنابەرانی عێراقی تێدابوون، و بەشێکیشیان لەم دواییانەدا گەڕێندرانەوە بۆ عێراق، بڕیاریشە لە داهاتوودا پەنابەری زیاتر ڕەوانەی عێراق بکرێتەوە.

پۆلیسی سلێمانی: کەسێکمان دەستگیرکرد دزی لە چەند مارکێتێک کردبوو
پێشت پۆلیسی سلێمانی: کەسێکمان دەستگیرکرد دزی لە چەند مارکێتێک کردبوو
هۆکارەکانی هەڵوەرینی قژ چین؟ چارەسەرەکان کامانەن؟
دواتر هۆکارەکانی هەڵوەرینی قژ چین؟ چارەسەرەکان کامانەن؟
ەیوەندیدار