وەزیری پەروەردە ڕۆژی دەستپیکردنی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی ڕاگەیاند



وەزیری پەروەردە رایگەیاند، پرۆگرامی خوێندن کەم دەکرێتەوە و لە کۆتایی مانگی حوزەیرانی داهاتووشدا تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ دەستپێدەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، ئەنجومەنی وەزاری وەزارەتی پەروەردە بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریاندا کە پڕۆگرامەکانی خوێندن کەمبکرێتەوە.

ڕوونیشیکردەوە کە ئەو هەنگاوە کاریگەریی لەسەر پۆلی 12 نابێت و پێنج نمرەش دەدرێتە خوێندکاران.

وەزیری پەروەردە ڕاشیگەیاند، ڕۆژی 23ی حوزەیران تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ دەستپیدەکات و لە کۆتایی مانگی نیسان یان سەرەتای مانگی ئایار بڕیار لەسەر چۆنێتی وەرگرتنی قوتابی یەکلا دەبێتەوە.

سەبارەت بە پرۆژەی “هەژماری من”، ئالان حەمە سەعید رایگەیاند، پرۆسەکە لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردە بەردەوام دەبێت.

 

وتەبێژی وەزارەتی دارایی: چاوەڕێی گەیشتنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵین، ئەو کاتە ڕێکاری خۆمان دەبێت
پێشت وتەبێژی وەزارەتی دارایی: چاوەڕێی گەیشتنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵین، ئەو کاتە ڕێکاری خۆمان دەبێت
ڕێبەر ئەحمەد: هێشتا زووە قسە لەسەر پڕۆژەی “هەژماری من” بکرێت
دواتر ڕێبەر ئەحمەد: هێشتا زووە قسە لەسەر پڕۆژەی “هەژماری من” بکرێت
ەیوەندیدار