ڕێبەر ئەحمەد: هێشتا زووە قسە لەسەر پڕۆژەی “هەژماری من” بکرێت



وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە میانی کردنەوەی پێشانگای نێودەوڵەتی ئۆتۆمبیل لە هەولێر سەبارەت بە بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی بۆ ڕۆژنامەنووسان وتی، “تا ئێستا دیار نییە کە بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی بە چ شێوازێک جێبەجێ دەکرێن”.

ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی و ئاسانکارییەکانی حکومەتی هەرێم بۆ هاتنی دیوانی چاودێری دارایی عێراق بۆ وردبینیکردن لە خەرجی و داهاتەکان ڕایگەیاند، “هەموو ئاسانکارییەک کراوە بۆ دیوانی چاودێری دارایی عێراق، هەرچی پێویست بووە وەزارەتی دارایی هەرێم کردوویەتی لە هاوکاری و هەماهەنگی کردن”.

دادگای فیدڕاڵی عێراق بۆ یەکلاییکردنەوەی پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بڕیاری دا بە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن بانکە فیدڕاڵییەکان، لە ڕێگەی کردنەوە هەژمار و دروستکردنی کارتی بانکی لەلایەن بانکی حکومییەکانی عێراق.

لەبارەی پڕۆژەی “هەژماری من”ەوە وەزیری ناوخۆ ڕایگەیاند، هێشتا زووە قسە لەسەر پڕۆژە و چارەنووسی “هەژماری من” بکرێت، هێشتا خەڵک تێنەگەیشتووە لەوەی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی عێراق بە چ شێوازێک جێبەجێ دەکرێن، ئەمەش پێویستی بە گفتوگۆکردن و لێکتێگەیشتنی وەزارەتی دارایی هەرێم و بەغدایە بۆئەوەی بگەنە ڕێکاریکی دروست کە لەگەڵ دەستوور و یاساکان بگونجێت، کە تایبەتمەندی هەرێمی کوردستان ڕەچاوبکرێت، چونکە هەرێمی کوردستان دەستووری و یاساییە.

ئەمەش لە کاتێکدایە ڕۆژی 21/2/2024 دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاری دا بە گواستنه‌وه‌ی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم بۆ سەر بانكە فیدڕاڵییەكان، هەردوو حكومەتی هەرێم و عێراقی پابەند كرد بە ڕادەستكردنی لیستی مووچەخۆران و پێدانی مووچەی مانگانە بە مووچەخۆرانی هەرێم.

هاوکات تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند لە مانگی ئادارەوە بە بێ کردنەوەی هەژماری بانکی لە بانکە فیدراڵییەکاندا، مووچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نانێرێت.

وەزیری پەروەردە ڕۆژی دەستپیکردنی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی ڕاگەیاند
پێشت وەزیری پەروەردە ڕۆژی دەستپیکردنی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی ڕاگەیاند
دادگا دووریخستەوە و سودانی پێشوازی لێکرد
دواتر دادگا دووریخستەوە و سودانی پێشوازی لێکرد
ەیوەندیدار