زیانە تەندروستییەکانی گەرمکردنەوەی برنج



ئێمە ڕۆژانە چەندین خوو ئەنجام دەدەین بەبێ ئەوەی بزانین چەندە مەترسیدارن بۆ تەندروستیمان، گرنگترینیان ئامادەکردنی خواردن و مانەوەیەتی بۆ ماوەی دوو ڕۆژ.

یەکێک لەو جۆرە گرنگانەی کە هەر خانمێک دەتوانێت ئامادەی بکات و لەناو سەلاجەدا بیهێڵێتەوە و  ڕۆژی دواتر دووبارە گەرمی بکاتەوە، بریتییە لە برنج.

مەڕوە زەین، پسپۆڕی بواری خۆراک و ئەندامی بۆردی ئەمریکی دووپاتیکردەوە، “خووی گەرمکردنەوەی برنج پاش تێپەڕبوونی ٢٤ کاتژمێر، زۆر هەڵە و مەترسیدارە”.

ئەو پسپۆڕە لە ڤیدیۆ کلیپێکدا کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەی بەوەکردووە کە توێژینەوەیەکی کۆنی وڵاتی ژاپۆن کە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٢١، جەختی لە مەترسی گەرمکردنەوەی خواردنی برنج کردووە کە ماوەی ٢٤ کاتژمێر یان زیاتر بەسەر ئامادەکردنیدا تێپەڕیبێت، تەنانەت بە یاسایەک لە چێشتخانەکان قەدەغەی کرد، سزای ئەوانەی دەدا کە پابەند نەبوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هۆکارەکەی بەپێی یاسای ژاپۆن دۆزینەوەی نەخۆشییەکی بڵاوە کە بە “Cardiacberiberi” ناسراوە، لە وڵاتەکەدا بڵاوبووەتەوە و کاریگەری لەسەر تەندروستی دڵی ئەو کەسانە هەبووە کە تووشی نەخۆشییەکە بوون.

دواتر لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانەوە دەرکەوت کە هۆکاری پەتاکە دەگەڕێتەوە بۆ جۆرێک لە کەڕوو کە ٢٤ کاتژمێر دوای ئامادەکردنی لەسەر برنج گەشە دەکات، لەناو سەلاجە یان دەرەوەی سەلاجە.

ئەو پسپۆرە بۆ جارێکی دیکە هۆشداری بە هەموو لایەک دا لەم خووە، جەختی لەسەر پێویستی خۆبەدوورگرتن لێی کردەوە بۆ ئەوەی لە زیانە تەندروستییەکانی بە دووربن.

جێگای سەرنجە خواردنی بڕێکی سنووردار لە برنجی سپی زیانت پێناگەیەنێت، بەڵکو بەپێچەوانەوە سودێکی زۆر بە جەستە دەبەخشێت، بەڵام ئەگەر بڕێکی زۆر لێی بخورێت، سوودەکانی پێچەوانە دەبێتەوە و دەبێتە هۆی زیانەکانی وەک بەرزبوونەوەی ئاستی شەکر لە خوێن و تێکچوونی کۆئەندامی هەرس.

برنج بەناوبانگترین خواردنە لەسەر سفرەی زۆربەی خێزانەکان، بە تایبەتی لە زۆرێک لە وڵاتانی عەرەبی و ڕۆژئاوایی.

سەرۆکی ئەرمینیا گەیشتە هەولێر
پێشت سەرۆکی ئەرمینیا گەیشتە هەولێر
ئێران هەناردەکردنی غازی بۆ عێراق ڕاگرت
دواتر ئێران هەناردەکردنی غازی بۆ عێراق ڕاگرت
ەیوەندیدار