سەرۆکی ئەرمینیا گەیشتە هەولێر



سەرۆکی ئەرمینیا گەیشتە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

ڤاهگن خاچاتوریان، سەرۆکی ئەرمینیا دوای سەردانی بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەیشتە هەرێمی کوردستان.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئەرمینیا کۆدەبنەوە و باسی پەیوەندییەکانی هەردوولا، بەهێزکردنی پەیوەندیی ئابووری و وەبەرهێنان دەکەن.

ئەمەش لە کاتێکدایە ڕۆژی سێشەممە، ڤاهاگن خاچاتوریان، سەرۆکی ئەرمینیا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا و لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا سوودانی جەختی لە بایەخی ئەم سەردانە کردووەتەوە و باسی دەرفەتەکانی وەبەرهێنانی کردووە و ئاماژەی بەوە کردووە، کۆمپانیاکانی ئەرمینیا دەتوانن لە عێراق کاری وەبەرهێنان بکەن.

ئەمڕۆ وادەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران کۆتایی دێت
پێشت ئەمڕۆ وادەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران کۆتایی دێت
زیانە تەندروستییەکانی گەرمکردنەوەی برنج
دواتر زیانە تەندروستییەکانی گەرمکردنەوەی برنج
ەیوەندیدار