ئێران هەناردەکردنی غازی بۆ عێراق ڕاگرت



بە هۆی ڕاگرتنی ئەو غازەی لە ئێرانەوە هاوردە دەکرێت، بەرهەمهێنانی کارەبا لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دابەزی.

وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاند، بە هۆی ڕاگرتنی تەواوی ئەو غازەی لە ئێرانەوە هاوردە دەکرێت، بەرهەمهێنانی کارەبا نزیکەی چوار هەزار مێگاوات دابەزیوە.

ڕوونیشکردەوە کە کارکردنی هێڵی گواستنەوەی غاز لە ئێرانەوە بۆ عێراق بە هۆی ئەو شەپۆلی سەرمایەوە ڕاگیراوە کە ناوچەکەی گرتووەتەوە.

وەزارەتی کارەبا ئەوەشی خستەڕوو، ڕاگرتنی غازەکە لە کاتێکدایە کە وەک ئامادەکارییەک بۆ وەرزی هاوین، سەرقاڵی نۆژەنکردنەوەی سەرجەم وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبان.

ڕاشیگەیاند، وەزارەتی کارەبا لەگەڵ وەزارەتی نەوتدا هەماهەنگی دەکات بۆ دابینکردنی نەوت و غازی پێویست بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنان، تا ئەو کاتەی هاوردەکردنی غاز لە ئێرانەوە دەستپێدەکاتەوە.

عێراق ساڵانە نزیکەی 20 ملیار مەتر سێجا گازی هاوەڵ دەسووتێنێت کە بەهاکەی دەگاتە 12 ملیار دۆلار، بێ ئەوەی لە کەرتی کارەبادا سوودی لێ ببینێت، لەگەڵ ئەوەشدا غاز لە ئێرانەوە هاوردە دەکات بۆ ئەوەی پێدوایستی کارەبای پێ پڕ بکاتەوە.

زیانە تەندروستییەکانی گەرمکردنەوەی برنج
پێشت زیانە تەندروستییەکانی گەرمکردنەوەی برنج
“هەژماری من” لە پارێزگای سلێمانی دەستی پێکرد
دواتر “هەژماری من” لە پارێزگای سلێمانی دەستی پێکرد
ەیوەندیدار