ئەپێک دەتوانێت خەمۆکی مرۆڤ دەستنیشان بکات



توێژینەوەیەکی ئەم دواییە دەریدەخات کە ئەپێک دەتوانێت زیرەکی دەستکرد بەکاربهێنێت بۆ دەستنیشانکردنی خەمۆکی لەڕێگەی سیگناڵەکانی دەموچاوەوە پێش ئەوەی حاڵەتەکە بەڕاستی دەستنیشان بکرێت.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی “The Sun”ی بەریتانی، بەرنامەی “MoodCapture” لە کامێرای پێشەوەی مۆبایلەکە بەکاردەهێنێت بۆ گرتنی دەربڕینی دەموچاوی کەسەکە ، دواتر هەڵسەنگاندن بۆ وێنەکان دەکات، و دەرکەوتووە کە نیشانە سەرەتاییەکانی خەمۆکی بە شێوەیەکی دروست دەستنیشان دەکات بە ڕێژەی وردبینی تا لەسەدا ٧٥.

پرۆفیسۆر ئەندرۆ کامپبێل، لە کۆلێژی دارتمۆس دەڵێت: “خەڵک ڕۆژانە سەدان جار (فەیس ئایدی)  ناسینەوەی دەموچاو بەکاردەهێنن بۆ کردنەوەی قفڵی مۆبایلەکانیان، ئەپی موودکاپچەر زیرەکی دەستکرد بەکاردەهێنێت، توانایەکی خەیاڵی هەیە بۆ قەبارەدانانی ئەم تەکنەلۆژیایە بەبێ ئەوەی هیچ زانیارییەکی زیادە یان بارگرانییەک لەسەر بەکارهێنەرەکە بێت”.

توێژینەوەکە کە لە داتابەیسی پێش چاپی arXiv بڵاوکراوەتەوە، ئەپەکەی لەسەر ١٧٧ کەس تاقیکردووەتەوە کە تووشی نەخۆشی خەمۆکی گەورە بوون.

لە ماوەی ٩٠ ڕۆژدا ١٢٥ هەزار وێنەی بەشداربووان گیراوە.

توێژەران ڕایانگەیاندووە، ئەنجامەکانی ئەو ئەپڵیکەیشنە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ڕەنگە لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا، ئەو تەکنەلۆجیایە لەبەردەستی خەڵکدا بێت.

پرۆفیسۆر کامپبێل ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمە یەکەمجارە وێنەی سروشتی بۆ پێشبینیکردنی خەمۆکی بەکاردەهێنرێت.

بەڵام هێشتا زۆر شت ماوە کە ئەنجام بدرێت ئەگەر ئەم بەرنامەیە ببێتە جێی متمانە.

 

ئاگر لە ماڵێك كەوتەوە و كەسێك گیانی لەدەستدا
پێشت ئاگر لە ماڵێك كەوتەوە و كەسێك گیانی لەدەستدا
هاتووچۆی سلێمانی: ئەمشەو كاتی چوونە ناو بەفر نیە و شەقامەكان دەیبەستن
دواتر هاتووچۆی سلێمانی: ئەمشەو كاتی چوونە ناو بەفر نیە و شەقامەكان دەیبەستن
ەیوەندیدار