وردەكاری دابەشكردنی پۆستەكانی كەركوك ئاشكراكرا



سەرەڕای ئەوەی یەكێتی زۆرینەی كوردسییەكانی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوكی بەدەستهێناوە و داوای پۆستی پارێزگاری شارەكە دەكات، بەڵام بەهۆی ناكۆكی سیاسییەوە توركمان و عەرەبەكانی شارەكە تا ئێستا ئامادەنین دەستبەرداری ئەو پۆستانە ببن و سەرۆكی فراكسیۆنی توركمان لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: ئاماژەی ڕێككەوتن هەیە سەبارەت بەوەی پۆستی پارێزگار و جێگرەكەی و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا لەماوەی ئەو چوار ساڵەدا لەنێوان پێكهاتەكان دەستاودەستی پێبكرێت.

ئەرشەد ساڵحی، سەرۆكی فراكسیۆنی توركمان لە پەرلەمانی عێراق بۆ ڕۆژنامەی (الصباح) ڕایگەیاندووە، خواستێكی گوماناوی هەیە دەیەوێت دواخستنی پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی كەركوك بوروژێنێت بۆ دروستكردنی كێشە بۆ سەپاندنی دۆخی ناسەقامگیری لە عێراق بە گشتی و لەشاری كەركوك بە تایبەتی.

ڕاشیگەیاندووە، حكومەتی كەركوك پشت نابەستێت بە ئەنجامی ژمارەی هەڵبژاردن، بەوپێیەی بڕگەیەكی تایبەت هەیە لە یاسا دەڵێت: ئەنجامی هەڵبژاردنەكان گوزراشت لە هیچ لایەنێكی سیاسی یان نەتەوەیی ناكات، بەڵكو پێویستە لەسەربنەمای سازان و دادپەروەری بێت.

وتوشیەتی، “ڕۆژی (3)ی ئازاری داهاتوو كۆبوونەوەیەك ئەنجام دەدرێت و ئومێدەوارین سەرۆك وەزیران سەرپەرشتی پێكهێنانی ئیئتیلافی ئیدارەی كەركوك بكات بۆ سەركردە سیاسیەكان بۆ كۆتایهێنان بەو دۆسیەیە بە زووترین كات”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كێشەی كەركەوك ئەوەیە، هەموو لایەك پێداگرە لەسەر پۆستی پارێزگار لە پارێزگایەك، كە ڕووبەڕووی گۆڕانی دیموگرافی بووەتەوە، بۆیە پێویستە حكومەتی كەركوك بە هاوبەشی بێت لەنێوان سەرجەم پێكهاتەكان.

ئەرشەد ساڵحی ئاشكراشی كردووە، ئاماژەی ڕێككەوتن هەیە سەبارەت بەوەی پۆستی پارێزگار و جێگرەكەی و سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگا لەماوەی ئەو چوار ساڵەدا لەنێوان پێكهاتەكان دەستاودەستی پێبكرێت و هەر پێكهاتەیەك بۆ ماوەی (16) مانگ ئیدارەی بدات.

 

دەربارەی ( هەژماری من )، مامۆستایانی ناڕازی هەڵوێستیان ڕاگەیاند
پێشت دەربارەی ( هەژماری من )، مامۆستایانی ناڕازی هەڵوێستیان ڕاگەیاند
سەرۆك كۆمار ناکۆکی نێوان هەولێر و بەغدا ئاشكرادەكات
دواتر سەرۆك كۆمار ناکۆکی نێوان هەولێر و بەغدا ئاشكرادەكات
ەیوەندیدار