دەربارەی ( هەژماری من )، مامۆستایانی ناڕازی هەڵوێستیان ڕاگەیاند



ئەنجوومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی، دەربارەی هەژماری من ڕوونکردنەوەیەکیان بڵاوکردەوە، و تێدا ئاماژە بەوەدەکەن کە ( هەژماری من ) ڕەتدەکەنەوە.

ئەنجوومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەیان بەوەداوە، بەپێێ بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی دەبێت هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم بکرێتەوە، و ڕاستەوخۆ مووچەکانیان وەرگرن، بەڵام بە ئەزموونی ساڵانی ڕابردوو، هیچ دڵنیاییەکی مسۆگەر نییە؛ حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێی “هەژماری من”ەوە، لەکاتی خۆیدا مووچە بدات،

دەشڵێن، هۆشداریی ئەدەینە هەر لایەنێک؛ کە ڕێگر بێت لە جێبەجێکردنی بڕیارە هەنووکەیی و داهاتووەکانی حکومەت و دادگای فیدراڵیی.

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی مامۆستایانی ناڕازی:

 

بەپێی دوا بڕیاری دادگای فیدراڵیی، پاش کردنەوەی ئەژماری بانکیی لە یەکێک لە لقەکانی بانکەکانی حکومەتی ناوەند، مووچەی فەرمانبەران ڕاستەوخۆ لە پشکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەبڕدرێت و ئەچێتە سەر هەژماری بانکیی مووچەخۆر، بەڵام بە ئەزموونی ساڵانی ڕابردوو، هیچ دڵنیاییەکی مسۆگەر نییە؛ حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێی “هەژماری من”ەوە، کە ئەیسەپێنێت بەسەر مووچەخۆرانی هەرێمدا، بە شێوەیەکی ڕێکخراو و بێ دواکەوتن ئەم فەرمانەی دادگا بەجێبهێنێت. باشترین بەڵگەش تاوەکو ئێستا بڕیاری دادگای فیدراڵیی بۆ هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی ناوەند جێبەجێنەکردووە، لە کاتێکدا لە ٢٣/ ١١/ ٢٠٢٢ وە بڕیاری داداگای ژمارە ( ٢١٢ ) ی هەیە.

دووەم: دادگای فیدراڵیی، هەردوو حکومەتی هەرێم و حکومەتی ناوەندیی پابەندکردووە بە پێدانی مووچەنەدراوەکانی ساڵی ٢٠٢٣.

لە کاتی جێبەجێکردنی ئەم بڕیارەش، بە هەمان شێوە لە پشکی هەرێم ئەبڕدرێت و ئەچێتە سەر هەژماری بانکیی مووچەخۆرەکە، بەڵام لە ڕێی هەژماری منەوە، هیچ دڵنیاییەک نییە نییە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو پابەندییە جێبەجێ بکات.

سێیەم: لە ڕاستاندنی بوودجەی ٢٠٢٣ دا لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، بڕگەیەکی تەرخانکردبوو بۆ گێڕانەوەی ١٠% ی مووچە پاشەکەوتکراوەکان، بەڵام بەداخەوە حکومەتی هەرێم ڕەزامەند نەبوو و لە کۆتاساتەکاندا بوو بە قوربانیی ڕێکەوتنە سیاسییەکان.

بۆیە ئەگەر لە داهاتوودا هەر بڕیارێکی هاوشێوە لە لایەن دەسەڵاتی فیدراڵییەوە بدرێت، حکومەتی هەرێم پابەند نابێت ئەگەر مووچە لە رێی “هەژماری من”ەوە دابەشبکرێت.

چوارەم: ئەگەرێکی زۆرە، کە دادگای فیدراڵیی لە بەرواری ١٧/ ٣/ ٢٠٢٤ بڕیارە نایاساییەکی وەستاندنی پلەبەرزکردنەوە هەڵبووەشێنێتەوە و بڕیاری دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوە بدات.

لەم کاتەشدا هەوڵئەدەین، وەک پاشەکەوتەکە، ئەو بڕە پارانەی لە ئەنجامی وەستاندنی پلەبەرزکردنەوەوە لەسەر حکومەتی هەرێم کەڵەکە بوون، بگێڕینەوە، بەڵام ئەم هەنگاوە لە ڕێی “هەژماری من”ەوە ئەستەمە و جێبەجێناکرێت.

بۆیە هۆشداریی ئەدەینە هەر لایەنێک؛ کە ڕێگر بێت لە جێبەجێکردنی بڕیارە هەنووکەیی و داهاتووەکانی حکومەت و دادگای فیدراڵیی.

ئەو لایەنە ڕووبەرووی تووڕەیی شەقام و دادگا ناوخۆیی نێودەوڵەتییەکانی ئەکەینەوە.

لە کۆتاییشدا پێویستە هەموومان بە یەکدەنگ بڵێین: “#هەژماری_من_ڕەدئەکەینەوە

ئەنجوومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی

٢٨/ ٢/ ٢٠٢٤

 

حاکم قادر: نابێت عێراق لەسەر کردنەوەی هەژماری بانکی بە خێرایی ئاستەنگ بۆ مووچە دروستبکات
پێشت حاکم قادر: نابێت عێراق لەسەر کردنەوەی هەژماری بانکی بە خێرایی ئاستەنگ بۆ مووچە دروستبکات
وردەكاری دابەشكردنی پۆستەكانی كەركوك ئاشكراكرا
دواتر وردەكاری دابەشكردنی پۆستەكانی كەركوك ئاشكراكرا
ەیوەندیدار