بانکی ناوەندی زیاتر لە 30 ملیۆن دۆلاری نەختی خستە بازاڕەوە



بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە 30 ملیۆن دۆلاری بە نەخت خستە بازاڕەوە و نرخەکەشی لە ئاستێکی نزمدا ماوەتەوە.

بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، 206 ملیۆن و 555 هەزار و 16 دۆلاری خستە بازاڕەوە کە 176 ملیۆن و 525 هەزار و 16 دۆلاری حەواڵە و 30 ملیۆن و 30 هەزاریشی بە نەخت بووە.

لە لایەکی دیکەشەوە نرخی دۆلار لە بازاڕەکاندا تا ڕادەیەک بە نزمی ماوەتەوە و 100 دۆلار لە بۆرسەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بەم شێوەیە مامەڵەی پێوە دەکرێت:

بۆرسەی هەولێر 151 هەزار و 200 دینار

بۆرسەی سلێمانی 151  هەزار و 250 دینار

بۆرسەی بەغدا 151 هەار و 350 دینار

بۆرسەی بەسڕە 151 هەزار و 500 دینار

وەزارەتی دارایی هەرێم وەڵامی تەیف سامی دەداتەوە
پێت وەزارەتی دارایی هەرێم وەڵامی تەیف سامی دەداتەوە
موسڵمانان بە خورمای ئیسرائیلی بەربانگ دەکەنەوە؟
دوات موسڵمانان بە خورمای ئیسرائیلی بەربانگ دەکەنەوە؟
پەیوەندیدار