گۆڕانی کەشوهەوا مەترسی لەدایکبوونی پێشوەختە بە ڕێژەی ٦٠٪ بەرز دەکاتەوە



گۆڕانە ژینگەییەکان و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، لە دایکبوونی پێشەوەختەی منداڵانی بە ڕێژەی ٪٦٠ زیاد کردووە، ئەمەش گرفتی تەندروستی بۆ ملیۆنان منداڵ لە جیهاندا دروستکردووە.

بەپێی گۆڤاری زانستی ژینگەی، بە شیکردنەوەی ئەنجامی 163 توێژینەوەی تەندروستی لە سەرانسەری جیهان، توێژەران ڕایانگەیاندووە کە گۆڕانی کەشوهەوا ڕاستەوخۆ بەرپرس دەبێت لە چەندین کاریگەری زیانبەخشی تەندروستی لەسەر منداڵان، لەنێویاندا ڕێژەی بەرزبوونەوەی نەخۆشییەکانی هەناسەدان.

توێژەران بە سەرۆکایەتی توێژەرانی زانکۆی ڕۆژئاوای ئوستراڵیا هۆشداری دەدەن لەوەی کە نەبوونی کاری جیهانی سەبارەت بە گۆڕانی کەشوهەوا پێدەچێت بۆ چەندین نەوە زیان بە تەندروستی منداڵان بگەیەنێت.

کۆری برادشۆ، نووسەری توێژینەوەکە لە زانکۆی فلیندەرز لە ئوسترالیا دەڵێت، ئەو کێشە تەندروستییانەی کە لە منداڵاندا دەستنیشانمان کرد، پەیوەستە بە گۆڕانەکانی کەشوهەوا، سەرمایەکی زۆر دەبێتە هۆی نەخۆشی هەناسەدان، لەکاتێکدا وشکەساڵی و بارانبارینی بەخوڕ دەتوانێت گەشەی دانیشتووان ڕابگرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆربەی ئەو توێژینەوەیانەی شیکارییان بۆ کردووە، لە وڵاتانی داهات بەرز ئەنجامدراوە، سەرەڕای ئەوەی منداڵانی وڵاتانی مامناوەند و هەژارنشین زیاتر دەستیان بە چاودێری تەندروستی و ژێرخانی پێویست و پێداویستی خۆراکی جێگیر ناگات.

عەتوان عەتوانی: ده‌بێت له ‌ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران هه‌ژماریان بۆ بكرێته‌وه‌
پێشت عەتوان عەتوانی: ده‌بێت له ‌ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران هه‌ژماریان بۆ بكرێته‌وه‌
وێنە؛ ڕەشەبا کارەبای ناحیەیەک و چەند گوندێکی بڕی
دواتر وێنە؛ ڕەشەبا کارەبای ناحیەیەک و چەند گوندێکی بڕی
ەیوەندیدار