وێنە؛ ڕەشەبا کارەبای ناحیەیەک و چەند گوندێکی بڕی



ڕەشەبا چەند ستوونێکی لە ئیدارەی ڕاپەڕین خست و بە هۆیەوە کارەبا ناحیەیەک و چەند گوندێک بڕا.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، ڕەشەبا سێ ستوونی کارەبای لە گوندی گوڵانی ناحیەی هەڵشۆ و ستوونێکی دیکەی لە دارەشمانە شکاند و بەهۆیەوە کارەبای ناحیەی هەڵشۆ و بەشێک لە گوندەکانی سنوورەکە پچڕاوە.

ڕوونیشیکردەوە کە تیمەکانی کارەبای ڕاپەڕین هەوڵی چارەسەرکردنی کردنی کێشەکە و گەڕاندنەوەی کارەبا بۆ هاووڵاتییانی سنوورەکە دەدەن.

ئەمڕۆ بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕایگەیاند، خێرایی با لە نێوان 10-40 کیلۆمەتردا دەبێت لە کاتژمیرێکدا.

گۆڕانی کەشوهەوا مەترسی لەدایکبوونی پێشوەختە بە ڕێژەی ٦٠٪ بەرز دەکاتەوە
پێشت گۆڕانی کەشوهەوا مەترسی لەدایکبوونی پێشوەختە بە ڕێژەی ٦٠٪ بەرز دەکاتەوە
تیمی جومبازی سلێمانی، لەقەتەر درەوشانەوە و 58 مەدالیایان بەدەستهێنا
دواتر تیمی جومبازی سلێمانی، لەقەتەر درەوشانەوە و 58 مەدالیایان بەدەستهێنا
ەیوەندیدار