ڕەشەبا زیاتر دەبێت و هۆشداری شەختە و بەستن دەدرێت



بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، خێرایی با زیاتر دەبێت و پلەكانی گەرما ڕوو لە نزمبوونەوەی زیاتر دەكەن و لەكاتەكانی بەرەبەیاندا ئەگەری ڕوودانی شەختە و بەستن هەیە.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سبەی دوو شەممە خێرایی بای باکووری خۆرهەڵات “ڕەشەبا” بەهێزتر دەبێت و پێشبینی دەکەین ئەو ڕەشەبایە بەهێزەی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی گرتۆتەوە سبەی بەهێزتر ببێت و ڕۆژی سێ شەممەش بەهەمان خێرایی ئەمڕۆ بەردەوام بێت.

ڕوونیشی كردەوە، بۆ ڕۆژانی چوار شەممە و پێنج شەممە خێرایی کەمتر دەبێتەوە، بەڵام بەهەمان ئاڕاستە بەردەوامی دەبێت بۆ شەوی پێنج شەممە لەسەر هەینی و ڕۆژی هەینی و بەولاوە دەیخات و کۆتایی دێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەئەمڕۆوە کاتەکانی شەو و ڕۆژانی داهاتوودا بەتایبەتی پلەکانی گەرما بەشێوازی بەرچاو دادەبەزن بەڕێژەی 5 تا 6 پلەی تر و لەزۆر شوێن ئەگەری دروست بوونی شەختە و بەستن هەیە بەتایبەتی کاتەکانی شەوانە و پێش خۆرهەڵاتن.

شاڵاو هیدایەت وتی، “دەنگۆی هاتنی شەپۆلی تری بەفر و باران لەم مانگەدا تا ئێستا شتیکی ئەوتۆ نیە و ئەوەی هەیە بۆ مەودای 27 بۆ 28 ی مانگ ئەگەر هەیە بەهۆی بای چالاکی بەرزە پەستانی سبیری ڕووسی کە بەسەر ئێران و دەریای خەزەردا دێتە ناوچەکە بڕێک هەور لەگەڵ خۆی بەشێوەی هەرەمەکی بهێنێ لەئێستا دا تەواو ڕوون نیه ئەو ڕەشەبایه ڕێ دەدات به هەوری پێویست، کە بێنە ناوچەکە و چڕبوونەوەی ئەو هەورانە ڕووبدات”.

 

لەنێوان حەماقەت و زەلكاوی كوردایەتی و عێراقچێتی دا
پێشت لەنێوان حەماقەت و زەلكاوی كوردایەتی و عێراقچێتی دا
بۆ سێ مووچەی ساڵی ڕابردوو نووسراو ئاراستەی سودانی کرا
دواتر بۆ سێ مووچەی ساڵی ڕابردوو نووسراو ئاراستەی سودانی کرا
ەیوەندیدار