دوو تیمی 20 کەسی، وردبینی لە داهات و خەرجی هەرێمی کوردستاندا دەکەن



شاندێکی دیوانی چاودێری عێراق بۆ وردبینی لە خەرجی و داهاتی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و دارایی هەرێمی کوردستان لە هەولێرە و دوو تیم بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە دەکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، هێمن حالی، سەرۆکی دەستەی وردبینی لە دیوانی چاودێری هەرێمی کوردستان، ڕاگەیاند، هەروەکو لە یاسای بودجەی فیدراڵی ژمارە 13ـی ساڵی 2023دا هاتووە، باس لەوە دەکات کە تەرازووی پیداچوونەوەی مانگانە وردبینی بکرێت، هەروەها ئەو شاندە بۆ شەش مانگی کۆتایی ساڵی 2023 لێرەن و بەیەکەوە وردبینی دەکەین.

ڕوونیشیکردەوە کە هەردوولا وەکو دوو تیم بەهەماهەنگی بەسەر وەزارەتەکاندا دابەش دەبن، وردبینەکانیش لە داهات و خەرجییەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی دارایی دەبێت.

هێمن حالی وتیشی: تیمی وردبینی فیدراڵی لە 20 کەس پێکهاتوون، تیمی ئێمەش لە 21 کەس پێکهاتووە، دواتر تیم تیم دابەشی سەر وەزارەتەکان دەبن و کارەکان دەکەن.

ئەوەشی خستەڕوو کە وردبینی دوولایەن دەگرێتەوە یەکێکیان هونەرییە، ئەوی دیکەیان بەدواداچوونی ژمارەکانە.

ئەمریکا و بەریتانیا پێگەکانی حووسییەکانیان بۆردومان کرد
پێشت ئەمریکا و بەریتانیا پێگەکانی حووسییەکانیان بۆردومان کرد
دانیشتنی دادگای فیدراڵی دەربارەی ڕاگرتنی پلەبەزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم دواخرا
دواتر دانیشتنی دادگای فیدراڵی دەربارەی ڕاگرتنی پلەبەزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم دواخرا
ەیوەندیدار