کەشناسی: بارستە هەوایەکی سیبیری دەگاتە هەرێم و پلەی گەرما دەبێتە سفر



کەشناسی ڕایگەیاند، بارستە هەوایەکی سارد ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات و بە هۆیەوە پلەی گەرما بۆ سفر دادەبەزێت و خێرایی با دەگاتە سەروو 35 کیلۆمەتر لە کاتژمیرێکدا.

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەهەندێ کات دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور.

ڕوونیشیکردەوە کە لە کاتەکانی شەودا بارستە هەوایەکی ساردی سیبیری ڕوو لەناوچەکەمان دەکات و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان کەمێک بەفر دەبارێت.

سەبارەت بە سبەینێ دووشەممەش ڕایگەیاند، کاریگەری بارستە هەوایەکی سارد دەستپێدەکات لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و کەرکووک کە هەندێ جار دەگاتە سەرووی 35 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

بەشی پێشبینی ئەوەشی خستەڕوو کە پلەی گەرما 5-7 پلە ڕوو لەنزم بوونەوە دەکات و لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ سفر پلەی سیلیزی دادەبەزێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر :13

سلێمانی :8

دهۆک : 14

زاخۆ : 15

هەڵەبجە :9

کەرکووک :15

سۆران : 8

حاجی ئۆمەران :0

گەرمیان :15

دانیشتنی دادگای فیدراڵی دەربارەی ڕاگرتنی پلەبەزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم دواخرا
پێت دانیشتنی دادگای فیدراڵی دەربارەی ڕاگرتنی پلەبەزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم دواخرا
ڕەنگە بڕیارەکەی فیدراڵی لە بەرژەوەندی مووچەخۆر بێت، بەڵام خزمه‌ت بە هەرێم ناکات
دوات ڕەنگە بڕیارەکەی فیدراڵی لە بەرژەوەندی مووچەخۆر بێت، بەڵام خزمه‌ت بە هەرێم ناکات
پەیوەندیدار