خانمی یەکەمی عێراق داوای قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال و هەڵەبجە دەکات



خانمی یەکەمی عێراق داوا لە حکومەتی عێراق هەرێمی کوردستان دەکات کەسوکاری قوربانییانی ئەنفال و کیمیابارانی هەڵەبجە قەرەبوو بکاتەوە و بەڵینی کارکردنیش دەدات بۆ گێڕانەوە ڕووفاتی سەرجەم قوربانییان.

ئەمڕۆ چوارشەممە، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەکەمی عێراق لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی ڕووفاتی 172 ئەنفالکراودا لە چەمچەماڵ ڕایگەیاند بەڵێن دەدەم پاش دەستەکەوتنی ئەنجامی پشکنینەکان ڕووفاتی قوربانییەلکانی ئەنفال بگەڕێننەوە بۆ ناوچەکانیان.

داوای یەکڕیزیشی کرد بۆ کارکردن لەسەر هەڵدانەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکان و گەڕاندنەوەی ڕووفاتی ئەنفالکراوان.

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، داوای لە حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان کرد قەرەبووی ماددی و مەعنەوی کەسوکاری ئەنفالکراوان و کیمیابارانی هەڵەبجە بکەنەوە و ژیانیکی شایستە بۆ کەسوکارەکانیان دابین بکەن.

بانکی ناوەندی دۆلاری نەختی بۆ نیوە کەم کردەوە
پێشت بانکی ناوەندی دۆلاری نەختی بۆ نیوە کەم کردەوە
کەشناسی: ئەگەری بەفربارین هەیە و پلەی گەرماش بەرز دەبێتەوە
دواتر کەشناسی: ئەگەری بەفربارین هەیە و پلەی گەرماش بەرز دەبێتەوە
ەیوەندیدار