کەشناسی: ئەگەری بەفربارین هەیە و پلەی گەرماش بەرز دەبێتەوە



کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بارینی بەفرێکی کەم هەیە و ئەمڕۆ و سبەینێش پلەی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە.

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لەکاتەکانى دواى نیوەرۆ دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.

ڕوونیشیکردەوە کە لە هەندێک ناوچە ئەگەری بارینی نمە بارانى پچڕپچڕ و لە ناوچە شاخاوییەکانیش ئەگەری بەفرێکی کەم هەیە.

سەبارەت بە سبەینێ پێنجشەممەش ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لەکاتەکانى دواى نیوەڕۆ دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و ئەگەری نمە بارانێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان هەیە.

بەشی پێشبینی ئەوەشی خستەڕوو کە ئەمڕۆ و سبەینێ پلەی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 17

سلێمانی : 16

دهۆک : 18

کەرکووک : 20

هەڵەبجە : 15

زاخۆ : 17

سۆران : 14

حاجی ئۆمەران : 4

گەرمیان : 20

خانمی یەکەمی عێراق داوای قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال و هەڵەبجە دەکات
پێت خانمی یەکەمی عێراق داوای قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال و هەڵەبجە دەکات
زێباری: 400 ملیار دۆلاری عێراق بە هۆی گەندەڵییەوە دزراوە
دوات زێباری: 400 ملیار دۆلاری عێراق بە هۆی گەندەڵییەوە دزراوە
پەیوەندیدار