بانکی ناوەندی دۆلاری نەختی بۆ نیوە کەم کردەوە



بانکی ناوەندی عێراق فرۆشتنی دۆلاری نەختی بۆ نیوە کەم کردەوە و نرخەکەشی لە بازاڕدا لە سەروو 152 هەزار دینار ماوەتەوە.

بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، 213 ملیۆن و 533 هەزار و 518 دۆلاریان خستە بازاڕەوە کە  202 ملیۆن و 143 هەزار و 518 دۆلاری بە حەواڵە بووە.

ڕوونیشیکردەوە کە 11 ملیۆن و 390 هەزار دۆلاریش بە نەخت فرۆشراوە، ئەمەش نیوە کەمتری ئەو دۆلارە بووە کە دوێنی بە نەخت فرۆشرا و بڕەکەی 26 ملیۆن و 80 هەزار دۆلار بوو.

لە لایەکی دیکەشەوە نرخی 100 دۆلار لە بازاڕەکاندا بە گشتی لە سەروو 152 هەزار دیناردا ماوەتەوە و لە بۆرسەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بەم شێوەیە مامەڵەی پێوەدەکرێت:

بۆرسەی هەولێر 151 هەزار و 950 دینار

بۆرسەی سلێمانی 152 هەزار و 50 دینار

بۆرسەی بەغدا 152 هەزار و 200 دینار

بۆرسەی بەسڕە 152 هەزار و 300 دینار

ئاستی ئاوی ڕووباری سیروان بەڕێژەیەکی بەرچاو زیادیکردووە
پێت ئاستی ئاوی ڕووباری سیروان بەڕێژەیەکی بەرچاو زیادیکردووە
خانمی یەکەمی عێراق داوای قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال و هەڵەبجە دەکات
دوات خانمی یەکەمی عێراق داوای قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال و هەڵەبجە دەکات
پەیوەندیدار