سبەینێ‌ مووچەی بەشێكی مامۆستایان دابەش دەكرێت



نوێنەری گشتی وانەبێژان ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ‌ لە سنووری 20 بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە، مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەش دەكرێت.

عەلی ڕەئووف مستەفا، نوێنەری گشتی وانەبێژان بۆ (خەڵك) ڕاگەیاند، سبەی چوار شەممە لە 20 بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە شایستەی دارایی مانگی ١١ی ٢٠٢٣ی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت.

ڕوونیشی كردەوە، دابەشكردنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ، پەروەدرەكانی (بەردەڕەش، ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای سلێمانی، هەڵەبجە، پشدەر، كفری، دوكان، چەمچەماڵ، سەیدسادق، كەلار، دەربەندیخان، پێنجوێن، شارەزوور، شارباژێڕ، قەرەداغ، ڕانیە، سۆران، مێرگەسوور، چۆمان، ڕواندز) دەگرێتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە تا ئێستا مووچەی مانگەكانی (10 و 11 و 12)ی ساڵی 2023ی مامۆستایان و فەرمانبەران دابەش نەكراوە و حكومەتی هەرێم لە ماوەی ڕابردوودا داوای لە حكومەتی عێراق كردووە بۆ ناردنی مووچەی ئەو مانگانە.

ئاوات شێخ جەناب: هەژماری من لە بەرژەوەندی فەرمانبەرانە
پێشت ئاوات شێخ جەناب: هەژماری من لە بەرژەوەندی فەرمانبەرانە
لەم شەپۆلە بارانەی کە باریوە ڕێژەی چەندی ئاوی پاکە؟
دواتر لەم شەپۆلە بارانەی کە باریوە ڕێژەی چەندی ئاوی پاکە؟
ەیوەندیدار