ئاوات شێخ جەناب: هەژماری من لە بەرژەوەندی فەرمانبەرانە



ئاوات جەناب نوری؛ پرۆژەی ( هەژماری من ) هەنگاوی گرنگی بڕیوە و لە بەرژەوەندی فەرمانبەرانە.

ڕۆژی سێ شەممە ( ٢٠٢٤/٢/٢٠ ) ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابووری لەگەڵ تیمی سەرپەرشتی پرۆژەی ( هەژماری من ) کۆبووەوە.

لە دیدارێکدا ئاماژە بەوەکرا، تا ئێستا نزیکەی ( ٢١٠ ) هەزار فەرمانبەر لە پارێزگای هەولێر هەژماریان بۆ کراوەتەوە و نزیکەی ( ٨٠ ) هەزار فەرمانبەریش کارتی بانکیان وەرگرتۆتەوە، و توانراوە زیاتر لە ٣٠ ئامێری پارە ڕاکێشان لەناو شاری هەولێر دابنرێت و بەردەوام لە زیادبوندایە.

وەزیری دارایی و ئابووری رایگەیاند، بۆ سەرخستنی پرۆژەکە هەموو پشتیوانییەکی وەزارەتی دارایی دوپات دەکەینەوە، و ئەو چەواشەکاریانەی لەلایەن هەندێک لایەن و میدیای نابەرپرسەوە دژی پرۆژەکە دەکرێت ناتوانێت لە گرنگی و بایەخی پرۆژەکە بۆ دامەزراندنی سیستەمێکی بانکی دیجیتاڵی و پێشکەوتوو کەم بکاتەوە کە بەتەواوی لە بەرژەوەندی فەرمانبەران و مووچەخۆران و هاوڵاتیاندایە.

لەتەوەرێکی تری کۆبونەوەکەدا تیشک خرایە سەر دواین ئامادەکارییەکانی پرۆژەکە لە پارێزگای سلێمانی و دهۆک، کە لەئێستادا تیمەکان سەرقاڵی وەرگرتنی داتاو فۆڕمی فەرمانبەرانن و بەم نزیکانە دەست بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ فەرمانبەران دەکرێت و دواتریش خانەنشینان و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دێنە ناو پرۆژەکەوە.

جەختیش لەوە کرایەوە دەرگای پرۆژەکە کراوەیە بۆ هەر بانکێک بیەوێت بێتە ناو پرۆژەی هەژماری من بە مەرجێک ڕەزامەندی بانکی ناوەندی عێراقی هەبێت و مەرجەکانی پرۆژەکەی تێدا بێت، هاوکات گفتوگۆ لەگەڵ چەند بانکێکی تر لە ئارادایە و لە قۆناغی داهاتودا ژمارەی بانکە بەشداربووەکان لە پرۆژەکە زیاتر دەبێت.

دەزگای ئاسایشی هەرێم: دوو کەسمان بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مرۆڤ دەستگیرکرد
پێت دەزگای ئاسایشی هەرێم: دوو کەسمان بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مرۆڤ دەستگیرکرد
سبەینێ‌ مووچەی بەشێكی مامۆستایان دابەش دەكرێت
دوات سبەینێ‌ مووچەی بەشێكی مامۆستایان دابەش دەكرێت
پەیوەندیدار