لەم شەپۆلە بارانەی کە باریوە ڕێژەی چەندی ئاوی پاکە؟



مامۆستایەکی زانکۆ شیکاری بۆ جۆرێتی ئەو ئاوی بارانە کردووە کە لەم شەپۆلەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا باریوە، دەرکەوتووە بەشی زۆری بۆ خواردنەوە شیاوە.

م ئوسامە ئەشرەف ، مامۆستای زانکۆ, بڵاویکردۆتەوە، لەم شەپۆلەی باران باریندا كە ماوەی پێنج ڕۆژی خایاند، بەپێی ئەو بارانپێوەی دامناوە، لە شاری هەڵەبجەدا بڕی (122 ملم) باران باریووە، تایبەتمەندی ئاوی بارانەكەش بەم جۆرە بووە:

یەكەم: (pH)ی ئاوی بارانەكە بریتی بووە لە (5.36)، كە pH)ی ئاوی خاوێن (7)، (pH)ی ئاو بەكاردێت بۆ دیاریكردنی ترشی و تفتی ئاو.

دووەم: ماددە ڕەقە تواوەكان (TDS)ی ئاوی بارانەكە (6 PPM) بووە، واتە لە ملیۆنێك بەش تەنها (6) بەشی بریتی بووە لە ماددەی ڕەقی تواوەی ناو ئاو.

دیارە ئەمانەش بەپێی بارودۆخی كەش و وەرزی دبارینەكە و پیسی هەوای شوێنەكە گۆڕانكاری بەسەردادێت.

بەگشتی (pH)ی ئاوی باران (5 – 5.5) و ئاوی دەریاچە (6-8) و ئاوی ڕووبار (7.4) و ئاوی ژێرزەوی (8.5) و ئاوی زەریا (8.1)، هەر یەك لەمانەش قابیلی گۆڕانە بەپێی كات و شوێن.

شایەنی باسە، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، شەپۆلێکی بەهێزی باران و تەرزە و بروسکە هەرێمی کوردستانی گرتەوە، و لە چەند پارێزگایەکی هەرێم ئاو و لافاو چوونە نێو ماڵی هاووڵاتیان و زیانی ماددی لێکەوتەوە.

سبەینێ‌ مووچەی بەشێكی مامۆستایان دابەش دەكرێت
پێشت سبەینێ‌ مووچەی بەشێكی مامۆستایان دابەش دەكرێت
شاخەوان عەبدوڵڵا: لەگەڵ یەکێتی کۆکین کوردێک بکرێتە پارێزگاری کەرکوک
دواتر شاخەوان عەبدوڵڵا: لەگەڵ یەکێتی کۆکین کوردێک بکرێتە پارێزگاری کەرکوک
ەیوەندیدار