بەنداوێک بە توانای 500 ملیۆن مەتر سێجا لە شارێکی کوردستان دروست دەکرێت



وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق پلانی هەیە دەستبکاتەوە بە جێبەجێکردنی پرۆژەی بەنداوی بەتمە کە دەکەوێتە پارێزگای کەرکووکەوە و توانای گلدانەوەی 500 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە.

هەڤاڵ محەمەد، جێگری بەڕێوەبەری ئاوی کەرکووک لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی سەباح ڕایگەیاند، عەون زیاب، وەزیری سەرچاوەکانی ئاو لە میانی سەردانێکیدا بۆ کەرکووک، ناوەندی توێژینەوە و دیزاینی وەزارەتەکەی ڕاسپارد بۆ کاراکردنەوەی ئەو توێژینەوەیەی کە پێشتر لەسەر دروستکردنی بەنداوی بەتمە ئامادەکراوە.

بەنداوەکە دەکەوێتە نێوان قەزای حەویجە و ڕووباری زاپەوە و لە کاتی تەواوبوونیدا توانای گلدانەوەی 500 مەترسێجا باراناوی دەبێت.

هەڤاڵ محمەمەد ڕاشیگەیاند بەنداوەکە جگە لەوەی سوودی بۆ کەرتی کشتوکاڵ دەبێت، کەرتی گەشتیاریش لە ناوچەکەدا دەبوژێنێتەوە و ئاستی ئاوی ژیر زەویش زیاد دەکات.

ئەوەشی خستەڕوو کە بارانەکەی ئەمدواییە بووە هۆی بەرزکردنەوەی ئاستی ئاوی بەنداوی خاسە و ئێستا بڕی 50 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی تێدا گلدراوەتەوە کە توانای خۆی دەگاتە 100 ملیۆن مەتر سێجا.

وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو کرد
پێشت وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو کرد
بایکۆت شکا و پرۆسەی خوێندن دەستی پێکردەوە
دواتر بایکۆت شکا و پرۆسەی خوێندن دەستی پێکردەوە
ەیوەندیدار