وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو کرد


وەزارەتی دارایی عێراق دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی دەستپێکرد و هەرێمی کوردستانیش لە چاوەڕوانی گەیشتنی 618 ملیار دینارەکەدایە.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتەکەیان دەستیکرد بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی دەوڵەت و هیزە ئەمنییەکان.

وەزارەتەکە داوای لە بەشی ژمێریاری وەزارەت و پارێزگاکان و دەستە سەربەخۆکان کرد سەردانی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەت بکەن بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی وەرگرتنی مووچەی فەرمانبەرەکانیان بە پێی ئەو خشتەیەی دیاری کراوە.

وەزارەتی دارایی داواشی لە دەزگاکانی ڕاگەیاند و خاوەن پەیجەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کرد هەواڵی ناڕاست دەربارەی کاتی دابەشکردنی مووچە بڵاونەکەنەوە.

پێشتر ژمارەیەک پەرلەمانتاری کورد لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕایانگەیاندبوو، لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتدا، وەزارەتی دارایی عێراق ئەو 618 ملیار دینارەش ڕەوانە دەکات کە حکومەتی فیدراڵی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تەرخانی کردووە.

هۆشداری پزیشکی سەبارەت بە مەترسی قاوەی خێرا
پێشت هۆشداری پزیشکی سەبارەت بە مەترسی قاوەی خێرا
بەنداوێک بە توانای 500 ملیۆن مەتر سێجا لە شارێکی کوردستان دروست دەکرێت
دواتر بەنداوێک بە توانای 500 ملیۆن مەتر سێجا لە شارێکی کوردستان دروست دەکرێت
پەیوەندیدار