كۆمسیۆن دواین وادە بۆ تۆماری بایۆمەتری دەنگدەران دیاری دەكات



كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، كە تەنها دوو ڕۆژ ماوە بۆ وادەی تۆماری بایۆمەتری دەنگدەران.

ئامانج عەزیز، بەڕێوەبەری ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، تۆماری بایۆمەتری دەنگدەران بەردەوامە و لەدایکبووانی ساڵی 2006 و ئەو ھاووڵاتییانەی پێشتر تۆمارنەکراون، ئێستا دەتوانن سەردانی ناوەندەکانی تۆمارکردن بکەن بەمەبەستی خۆتۆمارکردن.

ڕاشیگەیاند،، بۆ خۆتۆمارکردن، هاووڵاتی پێویستە کارتی نیشتمانی یاخود پێناسی باری شارستانی و ڕەگەزنامە لەگەڵ پسووڵەی خۆراک و بەڵگەنامەی نیشتەجێبوون لەگەڵ خۆیدا بهێنێت.

وتیشی، “ئەم پڕۆسەیە لە 1ی شوباتی 2024 دەستیپێکردووە و تا 20ی شوباتی 2024 بەردەوام دەبێت و بەوەش پڕۆسەكە تاوەكو دوو سبەی بەردەوام دەبێت”.

قوباد تاڵەبانی دوابڕیاری بۆ پلەبەرزكردنەوە و دامەزراندن ڕاگەیاند
پێشت قوباد تاڵەبانی دوابڕیاری بۆ پلەبەرزكردنەوە و دامەزراندن ڕاگەیاند
یەكێتی: لە هەڵبژاردن ناترسین و چاوەڕێی سوپرایز بن
دواتر یەكێتی: لە هەڵبژاردن ناترسین و چاوەڕێی سوپرایز بن
ەیوەندیدار