هۆشداری لەبارەی نرخی غازی ماڵانەوە دەدرێت



لەسەر گران فرۆشی و پابەندنەبون بەرێنماییەکانی کارکردن، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی سێ بریکاری کارگەکانی غازی ماڵان دادەخات.

قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ دوو شەممە 19ی شوباتی 2024 به‌هۆی دابین نه‌كردنی غاز وه‌ك پێویست بۆ هاووڵاتیان و هەوڵدان بۆ بەرزکردنەوەی نرخەکەی، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان سێ شوێنی بریکاری کارگەکانی غازی ماڵان دادەخات.

ڕاشیگەیاندووە، خاوەنەکانیشیان ڕووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکاتەوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، هاووڵاتیان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ساڵانە لە وەرزی زستان و سەرمادا كێشەی نەبوون و گران بوونی غاز سەرهەڵدەدات لە هەرێمی كوردستان، كە هۆكارەكەی بەشێكی دەگەڕێتەوە بۆ قۆرخكاری هەندێك لە بریكارەكانی دابەشكردنی غاز و گران كردنی نرخەكەی لەسەر هاووڵاتیان.

ماوەی تۆماركردنی بایۆمەتری دەنگدەرانی هەرێم درێژكرایەوە
پێشت ماوەی تۆماركردنی بایۆمەتری دەنگدەرانی هەرێم درێژكرایەوە
قوباد تاڵەبانی دوابڕیاری بۆ پلەبەرزكردنەوە و دامەزراندن ڕاگەیاند
دواتر قوباد تاڵەبانی دوابڕیاری بۆ پلەبەرزكردنەوە و دامەزراندن ڕاگەیاند
ەیوەندیدار