قوباد تاڵەبانی دوابڕیاری بۆ پلەبەرزكردنەوە و دامەزراندن ڕاگەیاند



جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی فیدڕاڵی عێراق، پلەی مامۆستایانی شایستە بەرزدەکرێتەوە و وانەبێژانیش دەکرێنە گرێبەست.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک لە مامۆستایانی ناڕازی کۆبووەوە و ڕایگەیاند، “بڕیاری حکومەتی هەرێمم بۆ دووپاتکردنەوە کە؛ بە هەمواری یاسای بودجەی فیدڕاڵی، پلەی مامۆستایانی شایستە بەرز دەکرێتەوە و وانەبێژەکانیش بکرێنە گرێبەستی فەرمی بەپێی رێکار و یاسا بەرکارەکان و ساڵانی خزمەت.

وتیشی، “بەردەوامیش لەخەت دەبین بۆ جێبەجێ کردنی داوا ڕەواکانیان.”

 

هۆشداری لەبارەی نرخی غازی ماڵانەوە دەدرێت
پێشت هۆشداری لەبارەی نرخی غازی ماڵانەوە دەدرێت
كۆمسیۆن دواین وادە بۆ تۆماری بایۆمەتری دەنگدەران دیاری دەكات
دواتر كۆمسیۆن دواین وادە بۆ تۆماری بایۆمەتری دەنگدەران دیاری دەكات
ەیوەندیدار