یەكێتی: لە هەڵبژاردن ناترسین و چاوەڕێی سوپرایز بن



بۆردی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هیچ کات یەکێتی لە هەڵبژاردن نەترساوە و دەمێکە خۆی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئامادەکردووە و دەشڵێت: هاوشێوەی کەرکوک و موسڵ و خانەقین و دوزخورماتوو چاوەروانی سوپرایز بن.

بۆردی ڕاگەیاندنی یەکێتی لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، چەند ڕۆژێكە بەشێوەی پلان بۆ داڕێژراو لەلایەن بەشێك لە میدیای ڕەسمی و ناڕەسمی هەندێك لایەن، بەپاساوی دواخستنی دانیشتنەكانی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە هەمواری یاسای هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان یەكێتی كراوەتە ئامانج، گوایە یەكێتی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەترسێت و هەوڵی دواخستنی دەدات.

ڕاشیگەیاندووە، كاتی زۆری ماوە بۆ بانگەشە و هەر لەئێستاوە خۆتان بەو دەهۆڵ كوتانە و هەواڵە چەواشەكارییانە ماندو مەكەن، چونكە یەكێتی دەمێكە خۆی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئامادەكردوە و هاوشێوەی كەركوك و موسڵ و خانەقین و دوزخورماتو، چاوەڕوانی سوپرایز بن.

دەقی ڕوونکردنەوەکە:

چەند ڕۆژێكە بەشێوەی پلان بۆ داڕێژراو لەلایەن بەشێك لە میدیای ڕەسمی و ناڕەسمی هەندێك لایەن، بەپاساوی دواخستنی دانیشتنەكانی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە هەمواری یاسای هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان یەكێتی كراوەتە ئامانج، گوایە یەكێتی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەترسێت و هەوڵی دواخستنی دەدات، لەسەر بڵاوكردنەوەی ئەم جۆرە هەواڵە چەواشەكارییانە، بەوانەی كە خەونەكانیان تەنها لەسەر هەواڵی چەواشە هەڵچنیووە، پێیان رادەگەیەنین كە :

پێشتریش بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بە تایبەت كەركوك كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان داوایدەكرد ئەو بڕگە یاساییەی تایبەت بە كەركوك لاببردرێت بۆ ئەوەی هەموو هاووڵاتیەكی رەسەنی شارەكە بەتایبەت دەنگدەرانی كورد مافی بەشداریكردنی هەڵبژاردنەكانی هەبێت، هەمان دەهۆڵیان دەكوتا و گوایە یەكێتی بۆیە داوای هەموواری ئەو بڕگەیە دەكات، ترسی پێشوەختەی لەگەڵ كەمكردنەوەی دەنگەكانی و بەدەستهێنانی كورسی هەیە و نایەوێت هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بكرێت، كەچی دواجار هەوڵ و هەواڵە چەواشەكارییەكانتان بوونە بڵقی سەر ئاو و مایەپوچ دەرچوون، بۆیە ئەمجارەش پێتان دەڵێین كاتی زۆری ماوە بۆ بانگەشە و هەر لەئێستاوە خۆتان بەو دەهۆڵ كوتانە و هەواڵە چەواشەكارییانە ماندو مەكەن، چونكە یەكێتی دەمێكە خۆی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئامادەكردوە و هاوشێوەی كەركوك و موسڵ و خانەقین و دوزخورماتو، چاوەڕوانی سوپرایز بن.

بۆردی راگەیاندن
19/2/2024

 

كۆمسیۆن دواین وادە بۆ تۆماری بایۆمەتری دەنگدەران دیاری دەكات
پێت كۆمسیۆن دواین وادە بۆ تۆماری بایۆمەتری دەنگدەران دیاری دەكات
ناردنی نەخۆش لە نەخۆشخانە حكومییەكانەوە بۆ ئەهلی و تایبەتەكان قەدەغەكرا
دوات ناردنی نەخۆش لە نەخۆشخانە حكومییەكانەوە بۆ ئەهلی و تایبەتەكان قەدەغەكرا
پەیوەندیدار