زیاد جەبار: سورین لەسەر داواکەمان لە دادگای فیدڕاڵی



بەرپرسی مەڵبەندی یەکی سلێمانی، کە سکاڵای لەسەر یاسای هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان کردووە لە دادگای فیدڕاڵی، رایگەیاند، تا ئێستا یەکێتی سورە لەسەر سکاڵاکەی سەبارەت بەیاسای هەڵبژاردنەکانی هەرێم لە دادگای فیدڕاڵی، بێ ئاگایی خۆشی لە هەر ڕێککەوتنێک لەگەڵ پارتی نیشاندا سەبارەت بە کشانەوەی داواکەیان لە دادگای فیدڕاڵی.

زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان کە ئێستا بەرپرسی مەڵبەندی یەکی سلێمانی و ئەندامی سەرکردایەتی ئەو حزبەیە، لە ڕۆژی 2ی مانگی پێنجی 2023، لە دادگای فیدراڵی عێراق سکاڵای لەسەر یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکردبوو کە داوا دەکات هەڵبژاردنی پەرلەمان لەیەک بازنەییەوە بگۆڕێت بۆ چوار بازنەیی و کورسی پێکهاتەکانیش بەسەر بازنەکاندا دابەش بکرێت.

لەبارەی کشانەوەی سکاڵاکە لە لایەن یەکێتییەوە زیاد جەبار، بەرپرسی مەڵبەندی یەکی سلێمانی و سکاڵاکارەکەی یەکێتی بێ ئاگایی خۆی لەو ڕیکەوتن لەسەر ئەو بابەتە نیشادا و بە دەنگی ئەمەریکای ڕایگەیاند،” تا ئێستا ئێمە بەردەوامین لەسەر سکاڵای خۆمان، چونکە سکاڵاکەم لەسەر بنەمای باوەڕ بوونی سەد لە سەدم بووە بەوەی کە دەبێت ئەو یاسایە چاکبکرێت، یاسایەکی باش دەربچێت و یاسای ژمارە 2 کەم و کوڕی زۆری تێدایە، وە ئەو 5 ماددەیەی هەڵمانبژاردوە و شەکوامان لەسەر کردووە دەبێت چاکبکرێت.”

وتیشی،” من ئاگادارنیم لەگەڵ پارتی ڕێککەوتن کرابێت، بەڵام بە دڵنیاییەوە من ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیم، سیاسەتەکانی یەکێتی چی بێت ئەوە جیبەجێ دەکەم ”

تاوەکو ئێستا زیاتر لە ٨ جار دادگای فیدڕاڵی لەسەر ئەو پرسە کۆبووەتەوە بوڵام لە هەموو دانیشتنەکاندا بڕیار نەدراوە و دانێشتنەکە دواخراوە

زیاد جەبار وتی،” سکاڵام بۆ ئەوە کردووە بڕیار بدرێت بۆ ئەوە نەبووە بڕیار نەدرێت، من چاوەڕێی ئەوەم نە دەکرد کە ئەو هەموو دواخستنە دوابخرێت و چاوەڕێ بووم دادگا بڕیار بدات.”

وتیشی،” بەڵام ناشتوانم لە جیاتی دادگا بڵێم هۆکاری دواکەوتنەکەی چیە، ئەوەی بە ئێمە وتراوە کە چەند جارێک بەهۆکاری فەنی بووە، پرسیار لە کۆمسیۆن کراوە، دواجار منیش چاوەڕێی بڕیارم چاوەڕی نەبووم حەوت هەشت جار دوا بخرێت.”

هەرێمی کوردستان لە چاوەڕوانی بڕیاری دادگای فیدراڵییەدا
پێشت هەرێمی کوردستان لە چاوەڕوانی بڕیاری دادگای فیدراڵییەدا
شەپۆلی بارانبارین کەی کۆتایی دێت؟
دواتر شەپۆلی بارانبارین کەی کۆتایی دێت؟
ەیوەندیدار