شەپۆلی بارانبارین کەی کۆتایی دێت؟



کەشناسی هەرێم رایگەیاند، بارانبارین لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و بەشێکی پارێزگای دهۆک بەردەوام دەبێت و کاریگەری شەپۆلەکەش لە کاتەکانی درەنگانی شەوەوە بەگشتی لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم بەرەو لاواز بوون دەچێت.

کەشناسی هەرێمی کوردستان بڕی بارانبارینی 12 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە پارێزگای هەولێر ١٨،١ ملم باران باریوە کە زۆرترین بڕە و لە کەرکوکیش کەمترین بڕ باریوە کە بەشێوەی دڵۆپ دڵۆپ بووە.

دەشڵێت:”بۆ ئەمشەو كاریگەری ئەو شەپۆڵەی ڕووی لە ناوچەكەمان كردووە لە سنووری پارێزگای هەولێر تەواو لاواز دەبێت و باران بارین زیاتر لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و بەشێكی پارێزگای دهۆك دەبێت لە درەنگانی شەو بە گشتی كاریگەرییەكە لە زۆربەی ناوچەكان لاواز دەبێت”.

بارانى 12 کاتژمێرى رابردوو ڕێكەوتی 17-02-2024 هەندێک لە ناوچەکانى هەرێم
هەولێر 18.1 ملم
سلێمانى 10.1 ملم
کەرکووک دڵۆپ دڵۆپ
چەمچەماڵ 4 ملم
پیرمام 6.4 ملم
زاخۆ 5.4 ملم
شەقڵاوە 4 ملم
خەبات 5.2 ملم
ئاکرێ 0.6 ملم
بامەرنێ 2 ملم
بارزان 5.2 ملم
بازیان 14.2 ملم
دەربەندیخان 11 ملم
دوکان 7.4 ملم
حاجى ئۆمەران 2.8 ملم
هەڵەبجە 8.2 ملم
هەڵشۆ 5.2 ملم
مانگیش 16.8 ملم
مەیدان 11.4 ملم
سۆران 4.8 ملم
پێنجوێن 5.6 ملم
ماوەت 8.4 ملم
باتوفە 5.2 ملم
مێرگەسور 2.4 ملم
سیدەکان 5 ملم
چۆمان 3.6 ملم

زیاد جەبار: سورین لەسەر داواکەمان لە دادگای فیدڕاڵی
پێشت زیاد جەبار: سورین لەسەر داواکەمان لە دادگای فیدڕاڵی
پەروەردەی هەولێر لەبارەی دەوامی سبەینێوە بڕیاریدا
دواتر پەروەردەی هەولێر لەبارەی دەوامی سبەینێوە بڕیاریدا
ەیوەندیدار