جەمال کۆچەر زانیاری نوێ لەبارەی هەمواری یاسای بودجە ئاشکرا دەکات



ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەبارەت بە هەمواری یاسای بودجە ڕایگەیاند، “هەمواری یاسای بودجە لە وەزارەتی پلاندانانی عێراقە و چاوەڕێ دەکرێت ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران بکرێت و ئەگەری هەیە لە سەرەتاکانی مانگی ئادار بگاتە پەرلەمان”.

جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، لە ئێستادا هەمواری یاسای بودجە لە وەزارەتی پلاندانانی عێراقی توێژینەوەی لەسەر دەکرێت و دواتر ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت، دوای کۆتایی هاتنی کاروبارەکان، ڕەوانەی لیژنەی هەمواری یاسای بودجە دەکرێتەوە بۆ ئەوەی تاوتوێ بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای تاوتوێکردنی لەلایەن لیژنەی هەمواری یاسای بودجە پێشبینی دەکرێت لە کۆتایی مانگی شوبات یاخود لە سەرەتاکانی مانگی ئادار ڕەوانەی پەرلەمانی عێراق بکرێت بۆ ئەوەی دەنگی پێبدرێت.

جەمال کۆچەر ئەوەشی خستەڕوو، لە نێوان لایەنە شیعەکانی ئەنجومەنی نوێنەران و حکومەتدا ڕێککەوتنێکی سەرەکی هەیە، سەرجەمیان لەگەڵ ئەوەدان هەمواری یاسای بودجە بە هەموارکردنەوەی بڕگەکانی پەیوەست بە پارەدارکردنی هەرێم تێپەڕێت، ئەگەر پێشهاتە سیاسییەکانی داهاتووش کێشەی بۆ دروست نەکات هەمواری یاساکە بەبێ گرفت دەنگی پێدەدرێت.

هەڵکشانی مەترسییەکانی ماددەی هۆشبەر، عێراق، سووریا، لوبنان و ئوردنی کۆکردەوە
پێشت هەڵکشانی مەترسییەکانی ماددەی هۆشبەر، عێراق، سووریا، لوبنان و ئوردنی کۆکردەوە
لە شکاندنی بایکۆت ئەوەی دە دۆڕێت دەسەڵاتە
دواتر لە شکاندنی بایکۆت ئەوەی دە دۆڕێت دەسەڵاتە
ەیوەندیدار