هەڵکشانی مەترسییەکانی ماددەی هۆشبەر، عێراق، سووریا، لوبنان و ئوردنی کۆکردەوە



لە عەممانی پایتەختی ئوردون کۆبوونەوەی وەزیرانی ناوخۆی عێراق و ئوردن و سووریا و لوبنان بۆ تاوتوێکردنی هەنگاوەکانی بەرنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان بەرێوەچوو.

 

ئەمڕۆ شەممە 17-2-2024 ، وەزیرانی ناوخۆی عێراق، سووریا، لوبنان و ئوردن لە عەممان کۆبوونەوە بۆ تاوتوێی هەوڵە هاوبەشەکانی نێوانیان لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی زیاتر و توندتر لەو هەنگاوانەی پێشتر نراون بۆ بەرهرتن لە دزە کردنی ماددە هۆشبەرەکان لە سەر سنوورەکانی نێوانیان.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە “بەهێزکردنی رۆڵی هاریکاری لەم چوارچێوەیەدا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاستەنگە هاوبەشانە کرا کە بوونەتە هەڕەشە بۆ سەر وڵاتان، لە کاتێکدا ماددە هۆشبەرەکان بووەتە یەکێک لە کێشە هەرە دیارەکان کە هەڕەشە لە ئاشتی کۆمەڵایەتی دەکات”.

 

هەروەها وەزیرانی هەر چوار وڵات باسیان لە بەرزکردنەوەی بوارەکانی هاوکاری ئەمنی زیاتر کرد بۆ دەستەبەرکردنی بەدیهێنانی بەرژەوەندییە باڵاکان لەمبارەیەوە لە وڵاتانی ناوچەکەدا.

زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی شوبات بڵاوکرایەوە
پێشت زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی شوبات بڵاوکرایەوە
جەمال کۆچەر زانیاری نوێ لەبارەی هەمواری یاسای بودجە ئاشکرا دەکات
دواتر جەمال کۆچەر زانیاری نوێ لەبارەی هەمواری یاسای بودجە ئاشکرا دەکات
پەیوەندیدار