ئاسایش دەربارەی کوژرانی تۆمەتبارەکەی چەمچەماڵ ڕوونکردنەوە دەدات



ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی تۆمەتارێکی داواکراو لە کاتی دەستگیرکردنیدا ڕووبەڕووی هێزەکانیان بووەتەوە و پاش ئەوەی بە برینداری دەستگیرکرا، گیانی لەدەستداوە.

ئەمڕۆ هەینی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی گیانلەدەستدانی داواکراوێک بڵاوکردووە و تێیدا هاتووە کە تۆمەتبارەکە لە ناو چەمچەماڵدا تەقەیان کردووە و سەرانەیان لە خەڵک وەرگرتووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو کە دوێنێ شەو لە کاتی دەستگیرکردنیدا ڕووبەڕووی ئاسایش بووەتەوە، پاش ئەوەی بە برینداری دەستگیر کرا، گیانی لەدەستداوە.

ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی

شەوی ڕابردوو ٢٠٢٤/٢/١٦ کاتژمێر (١٢)ی شەو لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش بە ماددەی (٤٠٥) لە یاسای سزادان، هێزەکانمان بەمەبەستی دەستگیرکردنی داواکراوێک و جێبەجێکردنی فەرمانی دادگا لە قەزای چەمچەماڵ هەوڵی دەستگیرکردنی تۆمەتبار ( عیسا عەلی جەبار) درا، دوای ئەوەی داوای لێکرا خۆی بەدەستەوە بدات، بەڵام ناوبراو بەچەکی جۆری (دەمانچە) ڕووبەڕووی هێزەکانمان بویەوە.

لە ئەنجامی ڕووبەڕوبونەوەکەدا تۆمەتبار بە برینداری دەستگیرکرا و ڕاستەوخۆ گوازرایەوە بۆ فریاکەوتنی (نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو)، دواتر گیانی لەدەستدا، ئەو چەکەی لە ڕووبەڕوبونەوەکەدا تۆمەتبار بەکاریهێنابوو دەستی بەسەرداگیرا.

(عیسا عەلی) پێشینەی تاوانی هەبووە و بەر لە سێ مانگ لەلایەن هێزەکانی ئاسایش دەستگیرکراوە بە تاوانی تەقەکردن و نانەوەی پشێوی و هەڕەشەکردن لە هاووڵاتییان و هەڵگرتنی چەکی بێمۆڵەت بۆ ئەم مەبەستە ڕووبەڕووی یاسا کراوەتەوە، دواتر دادگا بە کەفالەت ئازادی کردووە.

هەروەها تۆمەتبار بۆ دزیکردن لەشەودا چۆتە سەر خوێندنگەی (فەقێ قادر) لەگەڕەکی ئازادی چەمچەماڵ.

تۆمەتبار بەردەوام بووە لە هەڵگرتنی چەکی بێمۆڵەت و تەقەکردن و دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ لای هاووڵاتییان، بۆ ئەم مەبەستەش بەڕێوەبەرایەتیمان دوای لێکۆڵینەوە و چاودێری ورد و خستنەڕووی بەڵگەکان بۆ دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، بۆ جاری دووەم فەرمانی دەستگیرکردن بە ماددەی (٤٠٥)بۆ تۆمەتباری سەرەکی (عیسا عەلی) و هاوکارەکەی (ئێڤەرەست محەمەد توفیق) دەرکرا، لە ٢٠٢٤/٢/١٦ تۆمەتبار (ئێڤەرەست) دەستگیرکرا و دانی بەوەداناوە کە چەندین جار لەگەڵ (عیسا عەلی) لەناو قەزای چەمچەماڵ تەقەیان کردووە و سەرانەیان لە هاووڵاتییان وەرگرتووە.

پارێزگای هەولێر: سەرجەم حاڵەتەکانی ئاوبەرزبوونەوەمان کۆنترۆڵ کرد
پێشت پارێزگای هەولێر: سەرجەم حاڵەتەکانی ئاوبەرزبوونەوەمان کۆنترۆڵ کرد
بە هۆی ڕۆچوونی زەوییەوە کارەبای 93 گوند بڕا
دواتر بە هۆی ڕۆچوونی زەوییەوە کارەبای 93 گوند بڕا
ەیوەندیدار