بە هۆی ڕۆچوونی زەوییەوە کارەبای 93 گوند بڕا



بە هۆی ڕۆچوونی زەوییەوە کارەبای 93 گوندی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڕا.

ئەو شەپۆلی بارانبارینەی کە هاوکات لەگەڵ هەرێمی کوردستان، ڕۆژهەڵاتی کوردستانیشی گرتووەتەوە، بووە هۆی ڕۆچوونی زەوی لە چەند شوێنێکی سنووری سەقز.

ڕۆچوونی زەوییەکە کەوتنی ژمارەیەک ستوونی کارەبای لێکەوتەوە و بەو هۆیەشەوە کارەبای 70 گوندی سەر بە سەقز، 13ی دیواندەرە، پێنج گوندی مەریوان و پێنج گوندی سەر بە بانە پچڕا.

تیمەکانی کارەبا لە هەوڵی چارەسەرکردنی گرفتەکە و گەڕاندنەوەی کارەبادان بۆ ئەو گوندانە.

ئاسایش دەربارەی کوژرانی تۆمەتبارەکەی چەمچەماڵ ڕوونکردنەوە دەدات
پێشت ئاسایش دەربارەی کوژرانی تۆمەتبارەکەی چەمچەماڵ ڕوونکردنەوە دەدات
تانکەرێکی تورکی لە دهۆک وەرگەڕا
دواتر تانکەرێکی تورکی لە دهۆک وەرگەڕا
ەیوەندیدار