پارێزگای هەولێر: سەرجەم حاڵەتەکانی ئاوبەرزبوونەوەمان کۆنترۆڵ کرد



پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، سەرجەم حاڵەتەکانی بەرزبوونەوەی ئاویان لە ناوچە جیاکانی هەولێر کۆنترۆڵ کرد.

پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی شەپۆلێکی بارانبارین دەستی پێکردەوە، سەرەتا بە شێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند بوو، دواتر لە هەندێک کاتدا بە شێوەی تاوە باران و تەرزە و هەورە تریشقە بوو.

ڕوونیشیکردەوە کە بە هۆی شەپۆلەکەوە لە بەشێک لە شەقامەکانی ناو شاری هەولێر ڕێژەیەکی زۆر ئاو بەرز بوویەوە و بووە هۆی دروستبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ و لە چەند گەڕەکێکیش ژمارەیەک ماڵ مەترسیان کەوتەسەر.

پارێزگای هەولێر ڕاشیگەیاند، لەلایەن سەرجەم تیمەکانی (شارەوانی، بەرگری شارستانی، پۆلیس، ئاسایش، زێرەڤانی، هاتووچۆ، تەندروستی، ئاو و ئاوەڕۆکا، وەڵامدانەوەی خێرای مرۆیی، قەیرانەکانی پارێزگا، دەزگای خێرخوازی بارزانی) توانرا لەزووترین کاتدا سەرجەم حاڵەتەکان کۆنتڕۆڵ بکرێت.

لە دوێنێوە شەپۆلێک بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و بە هۆیەوە زیانی ماددی لە چەند ناوچەیەکی جیا کەوتەوە.

هاتووچۆی گەرمیان: رێگای کەلار – کفری سایدی چوون بۆ کفری دادەخرێت
پێشت هاتووچۆی گەرمیان: رێگای کەلار – کفری سایدی چوون بۆ کفری دادەخرێت
ئاسایش دەربارەی کوژرانی تۆمەتبارەکەی چەمچەماڵ ڕوونکردنەوە دەدات
دواتر ئاسایش دەربارەی کوژرانی تۆمەتبارەکەی چەمچەماڵ ڕوونکردنەوە دەدات
ەیوەندیدار