تانکەرێکی تورکی لە دهۆک وەرگەڕا



تانکەرێکی سووتەمەنی تورکی لەسەر ڕێگەی دهۆک وەرگەڕا و بە هۆیەوە کەسێك بریندار بوو.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، تانکەرێکی سووتەمەنی کە تابلۆی تورکیای پێوەیە، بە هۆی تیژڕەوییەوە لەسەر ڕێگەی فەیدێ بۆ دهۆک وەرگەڕا.

تانکەرەکە نەوتی خاوی هەڵگرتووە و بە هۆی تیژڕەوییەوە کۆنترۆڵی لەدەستداوە و خۆی کێشا بە ستوونێکی ریکلام و پاشان لە ئۆتۆمبێلێکی دیکەی داوە.

نەوتی تانکەرەکە لە ڕێگەدا ڕژاوە و تیمەکانی بەرگری شارستانیش چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە.

بە هۆی ڕۆچوونی زەوییەوە کارەبای 93 گوند بڕا
پێشت بە هۆی ڕۆچوونی زەوییەوە کارەبای 93 گوند بڕا
بافڵ تاڵەبانی: هەوڵەکانمان بۆ ڕێگریكردنە لە ئاڵۆزتربوونی دۆخی ناوچەکە
دواتر بافڵ تاڵەبانی: هەوڵەکانمان بۆ ڕێگریكردنە لە ئاڵۆزتربوونی دۆخی ناوچەکە
ەیوەندیدار