بافڵ تاڵەبانی: هەوڵەکانمان بۆ ڕێگریكردنە لە ئاڵۆزتربوونی دۆخی ناوچەکە



سەرۆکی یەکێتیی نیشیمانیی کوردسان ڕایگەیاند، هەوڵەکانمان بۆ رێگریكردنە لە ئاڵۆزتربوونی دۆخەكە و دوورخستنەوەی وڵات لە ململانێكان

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەراوێزی بەشداریكردن لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، لەگەڵ جۆن کێری، نێردەی تایبەتی سەرۆکایەتی ئەمریکا بۆ گۆڕانی کەشوهەوا کۆبووەوە.

لەدیدارێكدا دۆخی سیاسیی هەرێم و عێراق و كاریگەرییەكانی گۆڕانی كەشوهەوا لەسەر ژینگەی وڵات گفتوگۆی لەبارەوەكرا، جەخت لە خێراتركردنی هەنگاوەكان بە ئاڕاستەی گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ كەمكردنەوەی كاریگەرییەكان و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو قەیرانەی ڕووبەڕووی مرۆڤایەتی بووەتەوە.

لە درێژەی دیدارەكەدا سەرۆكی یەکێتی، سیاسەت و ستراتیژی یەكێتی خستەڕوو و وتی، هەوڵەكانمان لەپێناو پاراستنی سەقامگیری، پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و بەدیهێنانی ژینگەیەكی تەندروستترە.

نووسینگەی سەرۆکی یەکیتی بڵاویکردەوە کە جۆن كێری ستایشی هەوڵ و هەنگاوەكانی بافڵ تاڵەبانی كرد بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و وتی، جێگەی دڵخۆشییە بەهەمان رۆحیەتی سەرۆك مام جەلالەوە درێژە بە كاری سیاسی دەدەن و هەنگاوەكانتان لەپێناو پاراستنی یەكڕیزی و تەبایی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكاندایە.

هەر ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی، لەگەڵ دەیڤد میلیباند، سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری لیژنەی رزگارکردن و بەهاناوەچوونی نێودەوڵەتی و وەزیری پێشووتری دەرەوەی بەریتانیا کۆبووەوە.

لەکۆبوونەوەکەدا سەرۆکی یەکێتی لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانكارییە سیاسی و ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان، عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرچاوڕوونیدا و ڕایگەیاند، ناوچەكە بە دۆخێكی هەستیاردا تێدەپەڕێت و پێویستی بە دیالۆگ و هەنگاوی بەرپرسیارانە هەیە، هەوڵەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش بۆ رێگریكردنە لە ئاڵۆزتربوونی دۆخەكە و دوورخستنەوەی وڵات لە ململانێكان.

تانکەرێکی تورکی لە دهۆک وەرگەڕا
پێشت تانکەرێکی تورکی لە دهۆک وەرگەڕا
بارزانی و گۆتێرێس دەربارەی دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان کرد
دواتر بارزانی و گۆتێرێس دەربارەی دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان کرد
ەیوەندیدار