بارانبارین دەیان فیدەری کارەبای سلێمانی لەکارخستووە



بە هۆی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، دەیان فیدەری کارەبا لە سنووری سلێمانی لەکارکەوتووە.

ئەنوەر حەمە سەعید بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند: بەهۆی ئەو بارانە بەلێزمەیەی لە دوێنێ پێنجشەممەوە سنووری پارێزگای سلێمانی گرتووەتەوە بەشێک لە تۆڕەکانی گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبا زیانیان بەرکەوتووە.

ڕوونیشیکردەوە کە بە هۆی بارانەکەوە شۆرتێکی زۆر دروست بووە و زیاتر لە 35 فیدەری دابەشکردنی کارەبا لەناو شار و دەرەوەی شار لەکارکەوتوون.

ئەنوەر حەمە سەعید ڕاشیگەیاند: سەرجەم تیمەکانی چاکسایی هێڵەکانی گواستنەوەی وزەی کارەبا و سیانەکان لەکاردان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

گەشتی ئاسمانی نێوان دوو شاری کوردستان دەستپێدەکات
پێشت گەشتی ئاسمانی نێوان دوو شاری کوردستان دەستپێدەکات
کەشناسی هۆشداری دەدات
دواتر کەشناسی هۆشداری دەدات
ەیوەندیدار