کەشناسی هۆشداری دەدات



کەشناسی هۆشداری دەدات لە دەستپێکردنەوەی بارانی بە خوڕ، ئەویش دوای ئەو بارانبارینەی لە دوێنیوە هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و  بە هۆیەوە زیانی ماددی لە چەند شوێنێک کەوتەوە.

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی باران بارین لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دووبارە چالاک دەبێتەوە.

ڕوونیشیکردەوە کە بەردەوامی ئەو ناسەقامگیریەی لە کەشی ناوچەکەمان هەیە بەردەوام دەبێت و باران بارین بە شێوەی بارانی مامناوەند و هەروە تریشقە و لێزمە بارانی بەخوڕ دەبێت.

بەشی پێشبینی وەزارەتی گواستنەوە ئەوەشی خستەڕوو کە باران بە بڕی جیاواز لە ناوچەکەمان دەبارێت و “پێشبینی دەکەین بری دابارین لە ناوچانەکانی ڕۆژهەڵاتی پارێزگای هەولێر و بەشێک لە سنووری ئیدارەی گەرمیان و سنووری پارێزگای کەرکووک لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ زیاتر بێت”.

ڕاشیگەیاند، “بە گشتی باران بارین هەیە و ئەگەری گۆڕانی ڕێڕەوی نزمە پاڵە پەستۆکە هەیە لە هەندێک ناوچە بۆ ناوچەیەکی تر” .

بارانبارین دەیان فیدەری کارەبای سلێمانی لەکارخستووە
پێشت بارانبارین دەیان فیدەری کارەبای سلێمانی لەکارخستووە
چاوەڕوان دەکرێت پارەی مووچە زیادبکرێت
دواتر چاوەڕوان دەکرێت پارەی مووچە زیادبکرێت
ەیوەندیدار