گەشتی ئاسمانی نێوان دوو شاری کوردستان دەستپێدەکات



بڕیارە گەشتی ئاسمانی نێوان هەردوو شاری هەولێر و ئامادەی باکووری کوردستان دەستپێبکات.

ئەمڕۆ هەینی، جەودەت یڵماز، جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، گەشتی ئاسمانیی نێوان ئامەد و هەولێر دەستپێدەکەین

یڵماز لە ئامەدی باکووری کوردستانەوە ڕایگەیاند، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری گواستنەوە، بڕیاریان داوە گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان ئامەد و هەولێر دەستپێبکەنەوە.

پێشتر گەشتەکانی نێوان هەولێر و ئامەد بەهۆی پەتای کۆرۆناوە راگیرابوون.

ئەم هەنگاوەی تورکیا بە فراوانکردنی گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ هەولێر لە کاتێکدایە کە ماوەی قەدەغەکردنی بەکارهێنانی ئاسمانی وڵاتەکەی بە ڕووی فڕۆکەخانەی سلێمانی درێژکردووەتەوە و تا ئێستا هیچ ئەگەرێک بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە لە ئارادا نییە.

ئیدارەی گەرمیان زیانەکانی لافاوەکە ئاشکرا دەکات
پێشت ئیدارەی گەرمیان زیانەکانی لافاوەکە ئاشکرا دەکات
بارانبارین دەیان فیدەری کارەبای سلێمانی لەکارخستووە
دواتر بارانبارین دەیان فیدەری کارەبای سلێمانی لەکارخستووە
ەیوەندیدار