شاندێکی هونەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد گەڕانەوە



دوای یەک هەفتە مانەوەیان لە بەغدا شاندی هەرێمی کوردستان گەڕانەوە و وەزارەتی دارایش دەڵێت:” شاندەکە بەشداریان لە خولی یەکخستنی رێکارەکانی دارایی لە نێوان وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراقی فیدراڵدا کرد”.

شاندی هونەری حکومەتی هەرێمی کورستان پێکهاتبوون لە نوێنەرانی بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی و ئابوری و نوێنەرانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان.

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە کە دوای مانەوەیان بۆ ماوەی هەفتەیەک لە شاری بەغدا و بەشداریان لە خولی یەکخستنی رێکارەکانی دارایی لە نێوان وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراقی فیدراڵ، لەسەر داوای دەستەی ڕاوێژکارانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ، ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠٢٤/٢/١٥ شاندی هونەری حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆتاییان بەسەردانەکەیان هێناو گەڕانەوە هەرێمی کوردستان.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتتی هەرێمی کوردستان، شاندەکە سەردانی بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی عێراقی فیدراڵیان کرد و تیشکیان خستە سەر هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی تیمە هاوبەشەکان لە چوارچێوەی بەرنامەی یەکخستنی ڕێکارە داراییەکانی هەردوو وەزارەت و بەرزکردنەوەی هاوکاری هاوبەش و هەوڵەکان بۆ هەماهەنگی زیاتر بە ئامانجی چارەسەرکردنی ناکۆکی دارایی نێوان هەردوولا، دواتر شاندی هەرێمی کوردستان بەشە جیاوازەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بەسەرکردەوە و بەرچاوڕوونی تەواویان پێدرا لەو گۆڕانکارییە تەکنیکی و ژمێریاریانەی ئەنجامدراون.

دوای تەواوبونی خولەکە ئەندامانی شاندی هونەری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕوانامەی بەشداریان پێ بەخشرا.

هاوسەری یەکەمی بەغدادی: خەلافەت ببوو بە دەوڵەتی ژنان و کەنیزەک
پێشت هاوسەری یەکەمی بەغدادی: خەلافەت ببوو بە دەوڵەتی ژنان و کەنیزەک
کێشەی وێستگەی گۆڕینی کارەبای تاسڵوجە چارەسەرکرا
دواتر کێشەی وێستگەی گۆڕینی کارەبای تاسڵوجە چارەسەرکرا
ەیوەندیدار