هاوردە و ناردنکاران: بە بەهای ٢٥ ملیار دۆلار کاڵا و شتومەک هاوردەکراوە



توانای خۆبژێوی هەرێمی کوردستان ٪٢ ە، ئەمساڵ بە بەهای ٢٥ ملیار دۆلار کاڵا و خواردەمەنی هاوردەکراوە.

لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا عێراق لە ڕیزبەندی ئەو وڵاتانەدابووە کە زۆترین کاڵا و پێداویستی لە وڵاتانی دەرەوە هاوردەکردووە، هاوکات هەرێمی کوردستان بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی ناوخۆ بە ڕێژەی ٪٩٨ پشت بە هاوردەکردن دەبەستێت.

مستەفا عەبدولرەحمان، سەرۆکی یەکێتی هاوردە و هەناردەکارانی هەرێمی کوردستان بۆ (خەڵک) ڕایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٣دا بڕی ٢٥ ملیار دۆلار کاڵا و شتومەک هاوردەکراوە، لەو بڕەش بەشی زۆری بەرهەمی خۆراکی بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تورکیا لە پلەی یەکەمی ئەو وڵاتانە دێت کە خۆراک و کاڵای لێوە هاوردەدەکرێت، پاشان ئێران وچین.

قەبارەی هەناردەکردنی تورکیا بۆ عێراق لەنێوان ساڵانی ٢٠٠٣ بۆ ٢٠٢٠  ساڵانە بە ڕێژەی ٪١٤.٢ زیادیکردووە، لە ساڵی ٢٠٢٣ گەیشتووەتە ١٠ ملیار دۆلار.

لە دوای ٢٠٠٣ەوە ئێران ساڵانە بە بەهای ملیاران دۆلار کاڵا هەناردەی بازاڕەکانی عێراق دەکات، لە ساڵی ٢٠٢٣دا بە بەهای ١٢ ملیار و ٩٢٧ ملیۆن دۆلار بووە، لەو بڕەش شەش ملیار دۆلاری هاوردەی هەرێمی کوردستان کراوە.

دەیان مامۆستای دیکە سزا دران
پێشت دەیان مامۆستای دیکە سزا دران
کەسوکاری دوو عەرەبە کوژراوەکە لە سلێمانییەوە ڕوونکردنەوە دەدەن
دواتر کەسوکاری دوو عەرەبە کوژراوەکە لە سلێمانییەوە ڕوونکردنەوە دەدەن
ەیوەندیدار