کەسوکاری دوو عەرەبە کوژراوەکە لە سلێمانییەوە ڕوونکردنەوە دەدەن



کەسوکاری دوو هاووڵاتییە عەرەبە کوژراوەکە گەیشتنە سلێمانی و سکاڵای یاسایی تۆمار دەکەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بنەماڵەی دوو هاووڵاتییە عەرەبە کوژراوەکە، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییان لە سلێمانی ئەنجام دا. حەیدەر تەمیمی، بەناوی بنەماڵەی کوژراوەکانەوە ڕایگەیاند، کوڕەکانمان بەمەبەستی بازرگانیکردن هاتبوونە سلێمانی، بەڵام لە کاتی گەڕانەوەیاندا کوژران.

ڕوونیشیکردەوە کە تەمەنی قوربانییەکان 30 و 40 ساڵ بووە سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەوڵەکانی هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی کرد بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباری ڕووداوەکە.

ئەوەشی خستەڕوو کە سکاڵایان لەسەر تۆمەتبار تۆمار کردووە.

ڕۆژی 11ی ئەم مانگە پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند لە گەڕەکی قولەڕیسی تەرمی دوو کەسیان بە کوژراوی دۆزیەوەتەوە، بەڵام تا ئێستا تۆمەتباری ڕووداوەکە دەستگیرنەکراوە.

هاوردە و ناردنکاران: بە بەهای ٢٥ ملیار دۆلار کاڵا و شتومەک هاوردەکراوە
پێشت هاوردە و ناردنکاران: بە بەهای ٢٥ ملیار دۆلار کاڵا و شتومەک هاوردەکراوە
هەرێمی کوردستان مشەخۆرە؟
دواتر هەرێمی کوردستان مشەخۆرە؟
ەیوەندیدار