دەیان مامۆستای دیکە سزا دران



بە هۆی بایکۆتکردنی دەوامەوە، دەیان مامۆستا لە سنووری پەروەردەی هەڵەبجە سزا دران.

بە پێی نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە کە مێژووی ئەمڕۆ پێنجشەممەی لەسەرە، 28 مامۆستا بە هۆی دەوامنەکردنەوە سزا دران. نووسراوەکە واژووی سۆران عومەر، بەڕێوەبەری گشتی بە وەکالەتی پەروەردەی هەڵەبجەی لەسەرە.

سەرباری بڕیاری پەروەردەکانی سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەڕین بۆ دەستپێکردنەوەی دەوام، بەڵام هێشتا مامۆستایانی ناڕازی لە ناوچەکانی بایکۆت ئامادەنین بچنەوە بۆ هۆڵەکانی خوێندن و جەخت لە جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان دەکەنەوە کە دیارترینیان دابەشکردنی مووچە لە وادەی خۆی، دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوە و دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژە.

یەکەم فەرمانگەی عێراق سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنی کارا کرد
پێشت یەکەم فەرمانگەی عێراق سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنی کارا کرد
هاوردە و ناردنکاران: بە بەهای ٢٥ ملیار دۆلار کاڵا و شتومەک هاوردەکراوە
دواتر هاوردە و ناردنکاران: بە بەهای ٢٥ ملیار دۆلار کاڵا و شتومەک هاوردەکراوە
ەیوەندیدار