قوباد تاڵەبانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق بە وەکالەت دەکات



جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا بە وەکالەت لە عێراق کۆبووەوە و جەختیان لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە هەرێم کردەوە.

قوباد تاڵەبانی جیگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، لەگەڵ دەیڤید بێرگەر هەڵسوڕێنەری كاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق هاوڕابووین لەسەر ئەوەی پێویستە هەموو لایەنەکان لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق و کوردستان هەستیاری دۆخەکە لەبەرچاو بگرن،

ئاماژەی بەوەشدا، هەرجۆرە گرژی و هەڵوێستێکی نادروست دەتوانێت سەقامگیری عێراق و کوردستان و ناوچەکە بخاتە مەترسییەوە.

جەختیشیان کردەوە،  هێشتا مەترسی تیرۆر لە عێراق و ناوچەکە بەردەوامە، داعش و گروپە تیرۆریستییەکان لە دەرفەتێک دەگەڕێن بۆ خۆرێکخستنەوە و تێکدانی ئاسایشی ناوچەکە، هەروەها پێویستە بەزووترین کات هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان ئەنجامبدرێت.

بۆ پشووی سبەینێ‌ بڕیار دەدرێت
پێشت بۆ پشووی سبەینێ‌ بڕیار دەدرێت
ڕووداوێكی هاتووچۆ لەنێوان دوو بارهەڵگر ڕوویدا
دواتر ڕووداوێكی هاتووچۆ لەنێوان دوو بارهەڵگر ڕوویدا
ەیوەندیدار