ڕووداوێكی هاتووچۆ لەنێوان دوو بارهەڵگر ڕوویدا


کەمێک پێش ئێستا لەسەر ڕێگای دەربەندیخان- زەڕایەن ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕوویدا و بەهۆیەوە دوو كەس بریندار بوون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دەربەندیخان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە، لە سەر ڕێگای سەرەکی (دەربەندیخان – زەڕایەن) نزیک گوندی (سێدارە) دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بەیەکیاندا دا.

ڕاشیگەیاند، لەئەنجامی ڕووداوەکە جگە لە زیانی ماددی، زیانی گیانی لێكەوتەوە و دوو كەس بریندار بوون، كە برینی یەکێكیان سەختە .

 

قوباد تاڵەبانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق بە وەکالەت دەکات
پێشت قوباد تاڵەبانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق بە وەکالەت دەکات
چەند بڕیارێك بۆ حاجییانی هەرێم دەركرا
دواتر چەند بڕیارێك بۆ حاجییانی هەرێم دەركرا
پەیوەندیدار