چەند بڕیارێك بۆ حاجییانی هەرێم دەركرا



وەزارەتی ئەوقافی هەرێم بڕیاریدا ڕێگەبدات بە جێگۆڕكێی حاجییان و دەستبەرداربوونیان بۆ كەسێكی دیكەی خێزانەكەیان، كە پلەی یەكەمیان هەیە.

وەزارەتی ئەوقافی حكومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرمانێكی وزاریدا ڕایگەیاند، لەپێناو بەرژەوەندی ئەو هاووڵاتیانەی ناویان لەتیروپشکی حەجی ئەمساڵ دەرچووە ڕێگەیان پێ‌ دەدرێت دەستبەرداربوون ( تنازل) بكەن بەو مەرجانەی دیاریكراون.

وەك لە مەرجەكاندا هاتووە، ئەو كەسەی (پیاو بە تەنیا یان ژن بەتەنیا) هەروەها ئەوانەی لە (گرووپی ئافرەت لەگەڵ مەحرەم یان سیانی) بە هەر هۆكارێك نایەوێت بچێت بۆ حەج یان مردووە، دەتوانێت دەستبەرداری پشكی خۆی ببێت بۆ كەسێكی دیكەی خێزانەكەی، كە پلەی یەكەمی خزمایەتی هەیە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، “ئەگەر خوالێخۆشبوو وەك (مەحرەم) ناوی تۆماركردبوو دەتوانێت مەحرەمێكی (ئەبەدی) ئافرەتەكە شوێنی بگرێتەوە”.

دەقی بڕیار و مەرجەكانی دەستبەرداربوون:

ڕووداوێكی هاتووچۆ لەنێوان دوو بارهەڵگر ڕوویدا
پێشت ڕووداوێكی هاتووچۆ لەنێوان دوو بارهەڵگر ڕوویدا
دوای 12 ساڵ ئەردۆغان پەیمانێکی خۆی شکاند و چووە میسر
دواتر دوای 12 ساڵ ئەردۆغان پەیمانێکی خۆی شکاند و چووە میسر
ەیوەندیدار