دوو دەرماڵە بەسەر خوێندکاران دابەشدەکرێت



بەڕێوەبەری ژمێریاریی زانکۆی دهۆک ڕایگەیاند، بڕیارە هەفتەی داهاتوو دەرماڵەی مانگی ١١ی ساڵی ٢٠٢٢ی خوێندکارانی زانکۆکەیان دابەشبکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، مەروان فەندی، بەڕێوەبەری ژمێریاریی زانکۆی دهۆک ڕایگەیاند،دوو ڕۆژ پیش ئێستا ٦٥٥ ملیۆن دینارمان بۆ خەرجکرا بۆ دابەشکردنی دەرماڵەی مانگی ١٠ی ساڵی ٢٠٢٢ و بەسەر خوێندکارانیش دابەشکرا.

وتیشی، لەلایەن بانکەوە ئاگادارکراوینەتەوە کە لەمەودوا هەموو هەوڵێک دەدەن هەر مانگێک دوو دەرماڵەی خوێندکارانیان بۆ خەرج بکەن.

بەڕێوەبەری ژمێریاریی زانکۆی دهۆک ئاماژەی بەوەکرد، بڕیارە هەر لەم مانگەدا دەرماڵەی مانگی ١١ی ٢٠٢٢یش خەرجبکرێت، بڕیارەکە وایە کە هەفتەی داهاتوو بۆمان خەرجبکرێت، ئێمەش تا ئەو کاتە چاوەڕێ دەکەین.

پێشڕەو حەمەجان، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی سەبارەت بە دابەشکردنی دەرماڵەی خوێندکاران ڕایگەیاندووە، هەموو ڕێکارە کارگێڕییەکانیان تەواوکردووە و هەموو هەوڵێک دراوە دەرماڵەی خوێندکارانیان دابین بکەن، بەڵام بەهۆی نەبوونی پارەوە لە سلێمانی تا ئێستا دەرماڵەکانیان خەرجنەکراوە.

هاوکات دکتۆر مەهاباد کامیل، سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە ڕایگەیاندووە، ڕێکارە کارگێڕییەکانی دەرماڵەی خوێندکارانمان تەواو کردووە، بەڵام بەهۆی نەبوونی سیولەوە تاوەکو ئێستا پارەکەیان بۆ خەرج نەکراوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە دەرماڵەی شەش مانگی خوێندنی ساڵی ٢٠٢٣ لە زانکۆی هەڵەبجە، لە سلێمانی دەرماڵەی سێ مانگی ٢٠٢٢ و شەش مانگی ٢٠٢٣، لە زانکۆی سەڵاحەدین یەک دەرماڵەی ٢٠٢٣ ماوە بۆیان خەرجبکرێت.

44 هەزار تۆن برنجی دیکەی بەشەخۆراک گەیشت
پێشت 44 هەزار تۆن برنجی دیکەی بەشەخۆراک گەیشت
کەشناسی: لەگەڵ لێزمە باران و هەورە تریشقەدا ئاستی ئاو بەرز دەبێتەوە
دواتر کەشناسی: لەگەڵ لێزمە باران و هەورە تریشقەدا ئاستی ئاو بەرز دەبێتەوە
ەیوەندیدار