44 هەزار تۆن برنجی دیکەی بەشەخۆراک گەیشت



وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، 44 هەزار تۆن برنجی تایلەندی گەیشت کە لە چوارچێوەی بەشەخۆراکی مانگانەدا دابەش دەکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، لە ڕێی کەشتی بارهەڵگری “ئاسترۆ نێمبوس”ەوە، بڕی 44 هەزار تۆن برنجی تایلەندی گەیشتە بەندەری ئوم قەسر لە پارێزگای بەسڕە.

لەما موسەوی، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ماددە خۆراکییەکان ڕایگەیاند، برنجەکە لە چوارچێوەی بەشەخۆراکی مانگانەدا دابەش دەکرێت و تیمێکی کوالێتی کۆنترۆڵ چوونە سەر کەشتییەکە بە مەبەستی وەرگرتنی سامپڵ و پشکینینی سەرەتایی.

ڕوونیشیکردەوە کە دواتر سامپڵەکان بەمەبەستی دڵنیابوونەوەی کۆتایی لە گونجاوی بەکارهێنانی دەنێردرێت بۆ تاقیگەکە ناوەندییەکان لە بەغدا.

ڕۆژی 6ی ئەم مانگەش وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند کە 40 هەزار تۆن برنجی بەشەخۆراک گەیشتووە.

وادەی هەموارکردنەوەی یاسای بودجە ڕاگەیەنرا
پێشت وادەی هەموارکردنەوەی یاسای بودجە ڕاگەیەنرا
دوو دەرماڵە بەسەر خوێندکاران دابەشدەکرێت
دواتر دوو دەرماڵە بەسەر خوێندکاران دابەشدەکرێت
ەیوەندیدار